CIA: ته‌كنه‌لۆژیای چین بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا مه‌ترسیداره
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی هه‌واڵگری نیشتیمانی ئه‌مه‌ریكا CIA ئاماژه‌یپێكرد، چین گه‌وره‌ترین مه‌ترسی ته‌كنه‌لۆژیای بۆ سه‌ر واشنتن دروست كردووه.
ولیام بێرنز، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی هه‌واڵگری نیشتیمانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، چین گه‌وره‌ترین مه‌ترسی ته‌كنه‌لۆژیایه بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا، ناشكرێت توانا ته‌كنه‌لۆژیاكانی مۆسكۆ به هێند وه‌رنه‌گرین.
بێرنز راشیگه‌یاند، چین خاوه‌نی توانایه‌كی گه‌وره و فراوانی ته‌كنه‌لۆژیایه، ئه‌میش له رێگه‌ی كۆمه‌ڵێك له ئامێری ئه‌لیكترۆنی پێگه‌یشتوو.
روونیكرده‌وه، توانا ئه‌لیكترۆنییه‌كانی رووسیا كاریگه‌ری بۆ سه‌ر ئاڕاسته‌ی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكادا هه‌یه، به‌تایبه‌ت كه فه‌رمانه‌كان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی فلادیمێر پووتن بێت.
جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌وه ناشارمه‌وه كه توانا ته‌كنه‌لۆژیاكانی رووسیا چه‌نده به‌رزن، به به‌كار هێنانی ژماره‌یه‌كی كه‌ره‌سته‌ی نوێی ئه‌لیكترۆنی ده‌توانێت كاریگه‌ری هه‌بێت بۆ سه‌ر ئاڕاسته‌ی قه‌یرانه‌كان له ئه‌مه‌ریكا.
گوتی: پێویسته هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا چه‌ند بنكه‌یه‌كی تازه بۆ چاودێریكردنی ته‌كنه‌لۆژیای چین دروست بكات.