سیروانی نوێ گۆڵبارانی هه‌ڵۆی كرد
له گه‌ڕی دووه‌می خولی نایابی كوردستان، سیروانی نوێ گۆڵبارانی هه‌ڵۆی كرد، یانه‌ی سه‌یدسادقیش تووشی یه‌كه‌مین شكست بوو له مێژووی خولی نایابی كوردستان، برایه‌تی و ئاراراتیش بۆ دووه‌مین هه‌فته له‌سه‌ریه‌ك نه‌یتوانی تامی بردنه‌وه بكه‌ن.
سیروانی نوێ ـ هه‌ڵــۆ
یانه‌ی سیروانی نوێی دوای شكسته‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی به‌رامبه‌ر سۆران، ئه‌مجاره‌یان له گه‌ڕی دووه‌م میوانداریی یانه‌ی هه‌ڵــۆی كرد.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی یارییه‌كه، سیروانی نوێ ده‌ستپێشخه‌ری له گۆڵكردن كرد و هێشتا 10 خوله‌ك له ده‌ستپێكی یارییه‌كه تێپه‌ڕی نه‌كرد بوو، په‌یام ئه‌حمه‌د ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی سیروانی نوێ دوو گۆڵی له‌سه‌ریه‌كی كرد.
پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی نێوه‌ی یه‌كه‌م لێ بدات، عه‌زیز مه‌حموود زامه‌كانی هه‌ڵۆی دژوارتر كرد و گۆڵی سێیه‌می سیروانی نوێی تۆمار كرد.
له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه‌ش په‌یام ئه‌حمه‌د گۆڵی سێیه‌می كرد و بووه دووه‌مین یاریزان له‌م وه‌رزه هاتریك تۆمار بكات، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی هه‌ڵۆش به تاكه گۆڵێك له یاریگه هاته ده‌ره‌وه.
ئارارات ـ برایه‌تی
ئه‌م دوو یانه‌یه له یه‌كه‌مین یاریی ئه‌م وه‌رزه شكست بووه به‌شیان، به ئامانجی ئاشتكردنه‌وه‌ی هانده‌رانیان له گه‌ڕی دووه‌می خوله‌كه رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه.
یانه‌ی برایه‌تی له خوله‌كی 27 له رێگه‌ی دانا كامه‌ران یاریزانی نوێی گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد، نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه له به‌رژه‌وه‌ندی سه‌وزپۆشه‌كان ته‌واو بوو.
دواتر له خوله‌كی 54ـی نیوه‌ی دووه‌م، سه‌فین عه‌بدولخالق گۆڵی یه‌كسانبوونی بۆ ئارارات تۆمار كرد و یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
هه‌ندرێن ـ سه‌یدسادق
یانه‌ی هه‌ندرێن دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی یاریی رابردووی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر یانه‌ی دهۆك، ئه‌مجاره‌یان گه‌ڕایه‌وه نێو یاریگه و له‌به‌رده‌م هانده‌رانی میوانداریی سه‌یدسادقی نوێنه‌ره‌كه‌ی شاره‌زوور كرد.
له نیوه‌ی یه‌كه‌م هیچ لایه‌ك نه‌یانتوانی تۆڕی یه‌كتربهه‌ژێنن، به‌ڵام له نیوه‌ی دووه‌م، سۆران عه‌زیز یاریزانی یانه‌ی هه‌ندرێن له خوله‌كی 56 به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوونی شكاند و گۆڵی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ی تۆمار كرد، یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به‌م تاكه گۆڵه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندرێن كۆتایی هات كه ئه‌مه دووه‌مین سه‌ركه‌وتنی ئه‌و یانه‌یه بوو له‌م وه‌رزه.