پارێزگاری هەولێر و وەزیری کشتوکاڵ له‌ باره‌ی به‌ بازاڕكردنی به‌رهه‌می جووتیاران كۆبوونه‌وه‌

"گفتوگۆ لەبارەى نرخی هێلکە و گرفت و کێشەکانى پڕۆژە پەلەوەریەکانی بەرهەمهێنانی هێلکە لە سنووری پارێزگای هەولێر کرا"
جوتیارێك خه‌ریكی كێڵانی زه‌وییه‌كه‌یه‌تی
جوتیارێك خه‌ریكی كێڵانی زه‌وییه‌كه‌یه‌تی

K24 - هه‌ولێر:

دیوانی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌، هه‌ر یه‌ك له‌ بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، له‌ دیوانی پارێزگادا له‌ باره‌ی چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به‌ جووتیارانی هه‌ولێر، كۆبوونه‌وه‌.

پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند،  له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشک خرایە سەر گرفتی جووتیاران و بە بازاڕکردنی بەرهەمەکانیان و چارەسەركردنی كێشەكانیان. 

راشیگه‌یاند، بۆ ئه‌م پرسانه‌ کۆمەڵێک رێگه‌ چارە له‌ لایه‌ن هه‌ردوولا خرانه‌ ڕوو، هاوڕابوون له‌ سه‌ر دۆزینەوە ڕێگه‌ چاره‌ی گونجاو بۆ خزمەتكردنی زیاترى جوتیاران و خاوەن كارانی كەرتی كشتوكاڵ.

جه‌ختیكرده‌وه‌، گفتوگۆ لە بارەى نرخی هێلکە و گرفت و کێشەکانى پڕۆژە پەلەوەریەکانی بەرهەمهێنانی هێلکە لە سنووری پارێزگای هەولێر کرا.

ئاماژه‌یپێكرد، دوای خستنەڕووی کێشەکان و هەڵسەنگاندنی داواکاریی خاوەن پڕۆژە پەلەوەریەکانی بەرهەمهێنانی هێلکە و گوێگرتن لە سەرنج و تێبینیەکانى لێژنەى کشتوکاڵى پارێزگاى هەولێر، بڕیاردرا بە داڕشتنى میکانیزمێکی گونجاو کە ڕەچاوی بەرژەوەندی خاوەن پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی هێلکە و بەرژەوەندی گشتیی هاووڵاتیان بکرێت و بە کوالێتیەکی باش و بە نرخێکی هاوسەنگ بخرێتە بازاڕ.

روونیكرده‌وه‌، لەم بارەیەوه‌ پارێزگارى هەولێر تەئکیدى لەوە کردەوە هەرچی لە توانا دابێت، ئاسانکاری بۆ جوتیاران و خاوەن کێڵگەکان و هەموو لایەنە کشتوکاڵییەکان بە هەموو پێکهاتەکانییەوە ئاسانکاری دەکرێ و هەوڵییان لە گەڵ دەدەین بۆ ئەوەی بەرهەمی کشتوکاڵ خۆماڵى هەمیشە و بە بەردەوام لە گەشەسەندن دابێت.

لایه‌نێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی وه‌زیری كشتوكاڵ و پارێزگاری هه‌ولێر
لایه‌نێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی وه‌زیری كشتوكاڵ و پارێزگاری هه‌ولێر