سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە باڵیۆزى سوید کرد

"ستایشى یارمەتییەكانی سویدى بۆ هەرێمی كوردستان كرد"
سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە باڵیۆزى سوید کرد
سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە باڵیۆزى سوید کرد

K24- هه‌ولێر:

پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/10/21 نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە یۆناس لۆڤێن، باڵیۆزى تازەى سوید لە عێراق کرد.

لە دیدارێکدا نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى دەستبەکاربوونى لە باڵیۆز کرد، هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست و هەموو پشتگیرییەکى بۆ سەرکەوتنى ئەرکەکەى دووپات کردەوە، هەروەها ستایشى یارمەتییەكانی سویدى بۆ هەرێمی كوردستان كرد.

لاى خۆیەوە باڵیۆزى سوید باسی لە بایەخدانى وڵاتەكە بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان لە هەموو بوارەكاندا کرد بەتایبەتیش هاندانی كۆمپانیا سویدییەكان بۆ وەبەرهێنان لە عێراق و هەرێمی كوردستان.

نێچیرڤان بارزانى هەموو ئامادەیییەکى هەرێمى کوردستانى بۆ پێشوازى لە وەبەرهێنانى سویدى دەربڕى، هەروەها پوختەیەکى دەربارەى یاسای هەڵبژاردن لە عێراق و پرۆسەى دەنگدان و ئەنجامەکانى خستە ڕوو.

لەمبارەیەوە سوپاسى هاریکاریى یوونامی، یەكێتیی ئەورووپا و هاوبەشە نێودەوڵەتییەكانى لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراقدا کرد.

برەودان بە پەیوەندییەکان، تاوتوێکردنى دۆخى ناوچەکە بەگشتى، كاریگەرییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا بەتایبەتى لەسەر عێراق، كار و چالاكییەكانی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم و ڕەوەندی كوردستانى لە سوید، تەوەرێکى دیکەى دیدارەکە بوون.

سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە باڵیۆزى سوید کرد
سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە باڵیۆزى سوید کرد