تووشبوون و مردن به‌كۆرۆنا زۆر زیادیكرد
ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان زیاتر له دوو ئه‌وه‌نده‌ی دوێنێ بوو

K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تایبه‌ت به كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، 28 كه‌سی دیكه به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه،ئه‌مه‌ش به به‌راورد له‌گه‌ڵ دوێنێ كه 12 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان راگه‌یه‌ندرابوون، رێژه‌كه زیاتره له دوو ئه‌وه‌نده به‌رزتر بووه‌ته‌وه
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له كۆی 8 هه‌زار و 510 پشكنین، ده‌ركه‌وتووه هه‌زار و 76 كه‌سی دیكه تووشبووی كۆرۆنان، كه به به‌راورد له‌گه‌ڵ چه‌ند رۆژی رابردوو، كێرڤه‌كه به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ژماره 603ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:

H.B