هۆشداری له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدارتر له كۆرۆنا ده‌درێت
K24- هه‌ولێر:
پزیشكانی پسپۆر له به‌ریتانیا رایانگه‌یاند، ده‌كرێت به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رمای زه‌وی په‌تایه‌ك له جیهان بڵاوببێته‌وه، كه زۆر له كۆرۆنا مه‌ترسیدارتر بێت و كاری گورچیله‌كانی ملیۆنان كرێكار له سه‌رانسه‌ری جیهان په‌ك بخات.
رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی له‌سه‌ر زاری ئه‌و پزیشكانه گواستییه‌وه، نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كانی گورچیله په‌یوه‌ندییان به به‌رزی پله‌كانی گه‌رماوه هه‌یه، له‌كاتێكیشدا بۆ چه‌ند ده‌یه‌یه‌كی داهاتوو پێشبینی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رمای گۆی زه‌وی ده‌كرێت، بۆیه ئه‌گه‌ره‌كانی زیادبوونی رێژه‌ی تووشبوون به‌و نه‌خۆشیه تادێت به‌هێزتر ده‌بن، به‌تایبه‌ت له‌ناو ئه‌و كرێكارانه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ كاری سه‌خت و قورس ده‌كه‌ن.
به‌گوته‌ی تۆرد كیێلسترۆم، ئه‌ندامی پێشووی كۆمه‌ڵه‌ی شاره‌زایانی حكومه‌تی به‌ریتانیا له‌بواری گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، "له‌گه‌ڵ زیادبوونی ژماره‌ی رۆژه گه‌رمه‌كان و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌و كرێكارانه‌ی كاری سه‌خت ده‌كه‌ن رووبه‌ڕووی ئه‌و مه‌ترسییه ده‌بنه‌وه، به‌تایبه‌ت له ناوچه كه‌مه‌ریی و نزیك له كه‌مه‌ره‌ییه‌كان".
وه‌ك ئه‌و رۆژنامه‌یه ئاماژه‌ی پێدا، "به‌مدواییانه چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی په‌كخستنی گورچیله‌كان له ناوچه كشتوكاڵییه گه‌رمه‌كانی ئه‌مه‌ریكای باشوور سه‌ریان هه‌ڵداوه، وه‌ك وڵاتانی سلفادۆر و نیكاراگوا، به‌شێوه‌یه‌ك كه ژماره‌ی پێوانه‌یی له مردن له ریزی كرێكارانی كه‌رتی كشتوكاڵ تۆماركراون. هه‌روه‌ك پزیشكان تێبینی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌و نه‌خۆشیانه له ناوچه‌كانی ئه‌مه‌ریكای ناوه‌ڕاست، ئه‌مه‌ریكای باشوور و باكوور، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌فریقیا و هیندستانیش كردووه".
H.B