خانه‌نشینی یه‌كه‌كانی 70 و 80ى وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌خرێته سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی
K24- هه‌ولێر:
دۆسیەی 2424 خانەنشینی پێشمەرگە گوازرایه‌وه سەر میلاکی وەزارەتی دارایی، بەم گواستنەوەیەش تەنھا خانەنشینی یەکەکانی 70 و 80 ده‌مێنن، کە بگوازرێنەوە سەر وەزارتی دارایی.
وەزارتی پێشمەرگە ماوەی چەند مانگێکە سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ ئەوەی دۆسیه‌ی ئەو دوو یەکه‌یه‌ی پێشمەرگەش ئامادە بکەن، ليوا سه‌رحه‌د جه‌لال، بەڕێوه‌بەری گشتی خانەنشینی سەربازی لە وەزارتی پێشمەرگە گوتی: لەمەودوا ئەو 2424 کەسە لە وەزارتی دارایی مووچە وەردەگرن و ئاگاداریشیان بۆ یەکەکانی 70 و 80 ناردووە، بۆ ئەوەی دۆسیەکانیان ئامادە بکەن.
هاوكات سه‌عید هه‌ركی، ئەندامی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایكرد، دۆسیەی خانەنشینان زۆر بەخێرایی یەکلایی ده‌كرێته‌وه و دۆسیەکانی ھێزەکانی 80 یەکلایی کراونه‌ته‌وه، بۆ ئەوەی بگوازرێنه‌وه سەر وەزارتی پێشمەرگە، ھەماھەنگی ئه‌وه‌ش كراوه، کە دۆسییه‌كانی یەکەی 70ـش ئامادەبکرێن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانەنشینی سەربازی لە وەزارەتی پێشمەرگە بە پێی یاسای (38)ی خانەنشینی، کە لە پەرلەمانی كوردستان دەرچووە، لە ماددەی (25)ی یاساکەدا جۆری خانەنشینان لە نێوان تەمەنی 45 ساڵی بۆ 63 ساڵی جیاکراونەتەوە، کە بە پێی پلەی سەربازیان خانەنشین دەکرێن و جۆری خانەنشینییەکانیش جیاوازن و پێنج جۆرن.
H.B