كاریگه‌ری ئه‌گه‌ری لێكنزیكبوونه‌وه‌ی لایه‌نه شیعه‌كان له‌سه‌ر دانوستانی كورد

K24- هه‌ولێر:
لە ئەگەری لێکنزیکبوونەوەی لایەنە شیعەکان لەناو خۆیاندا، دوورنیە کاریگەری لەسەر دانووستانی کورد و لایەنە عێراقییەکان درووست بکات، چونکە ئەوان دەخاتە پێگەیەکی بەهێزەوە کە یەکڕیزی ناو ماڵی شیعەیە، بەڵام ئەگەر کورد لەو کاتەدا لەنێوخۆیدا یەکگرتوو بێت، دەتوانێت باشتر پێداگری لەسەر مافەکانی بکات.
تا ئێستا شیعەکان بەتابیەت رەوتی سەدر و هاوپه‌یمانی فەتح و دەوڵەتی یاسا، لە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعی‌دا خۆیان رێكنەخستووە، کورد لە دوورەوە سەیری وێنەکە دەکات، تا ئەوکاتەی بەتەواوی وێنەکە روون دەبێتەوە، ئاخۆ باڵانسی کام لایەن بۆ پێكهێنانی حکومەت به‌هێزتر ده‌بێت، ئازاد جوندیانی، سیاسەتمەداری كورد له‌و باوه‌ڕه‌دایه، تا ئەوان لەناو خۆیاندا ناکۆك بن کورد له به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی به‌هێزتر ده‌بێت.
لە ئەگەری لێکنزیکبوونەوەی لایەنە شیعەکان لەناو خۆیاندا، دوور نییە کاریگەری لەسەر دانووستانی کورد و لایەنە عێراقییەکان درووست بکات، چونکە وه‌ك عومه‌ر نوره‌دینی، شرۆڤه‌كاری سیاسی جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئەوان دەخاتە پێگەیەکی بەهێزەوە کە یەکڕیزی ناو ماڵی شیعەیە، بەڵام ئەگەر کورد لەناوخۆیدا یەکڕیز بێت، دەتوانێت هێزێکی زیاتر بە وەرەقەی داواکارییەکانی ببەخشێت.
پارتی بۆ درووست‌کردنی ئەو یەکڕیزییە، دەستی بە هەنگاوی کرداری کردووە و لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، سەردانی زۆربەی حزبە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانی کردووە بە پێکهاتەکانیشەوە.
H.B