ناتۆ: گه‌ڕانه‌وه‌ی تاڵیبان بۆ ده‌سه‌ڵات كاره‌ساته
K24- هه‌ولێر:
په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) هۆشداریدا، كه ئه‌فغانستان نه‌بێته پێگه‌یه‌ك بۆ گروپ و تاقمه تیرۆریستییه‌كان.
یه‌نس ستولتنبێرگ، سكرتێری گشتی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی رایگه‌یاند، پێویسته فشار بكرێته سه‌ر ئه‌فغانستان، تاوه‌كو مافه‌كانی مرۆڤ پێشێل نه‌كات.
راشیگه‌یاند، گه‌ڕانه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان بۆ ده‌سه‌ڵات، كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه بۆ گه‌لی ئه‌فغانستان.
روونیكرده‌وه، ده‌بێت دان به‌وه بنێین كه ئامانجمان له ئه‌فغانستان پێكاوه، هه‌وڵه‌كانمان به فیڕۆ نه‌چوون، چونكه رێگریمان كرد كه ئه‌فغانستان نه‌بێته پێگه‌یه‌ك بۆ تیرۆریستان، یاخوود له‌و رێگه‌وه هێرش بكه‌نه سه‌ر هاوپه‌یمانه‌كانمان.
روونیكرده‌وه، چاوكراوه ده‌بین تاوه‌كو تاڵیبان پابه‌ند بێت به پرسه‌كانی تایبه‌ت به تیرۆر.
جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌زموونی كشانه‌وه‌مان له ئه‌فغانستان ئه‌وه‌ی ده‌رخست كه پێویست ده‌كات هه‌موو پێكه‌وه كار بكه‌ین، ئه‌مه وانه‌یه‌ك بوو بۆ هه‌مووان.
له دوێنێوه له برۆكسلی پایته‌ختی به‌لژیكا، كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگری ناتۆ ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردووه، كه پرسی سه‌ره‌كی، ره‌وشی ئه‌فغانستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی ناتۆ له‌گه‌ڵ مۆسكۆ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و و په‌یوه‌ندییه‌كانی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا، ده‌بێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه، فلادیمێر پووتنی سه‌رۆكی رووسیا، له كاتی به‌شداریكردنی له كۆڕبه‌ندی ڤاڵدای رایگه‌یاند، تاڵیبان هه‌وڵ ده‌دات له تووندڕه‌وان دوور بێت، وا پێویستیش ده‌كات هاوكاری ئابووری ئه‌فغانستان بكرێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 22ـی تشرینی یه‌كه‌م / ئۆكتۆبه‌ر، كۆبوونه‌وه‌كانی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) له برۆكسل كاره‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت.