بانکی جیهانی: نرخی نەوت تا کۆتایی 2023 دانابەزێت

"نرخی نەوت لەم چەند هەفتەی رابردوودا لە سەرووی 80 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت"
نرخی نەوت تاوەکو کۆتایی 2023 دانابەزێت
نرخی نەوت تاوەکو کۆتایی 2023 دانابەزێت

K24- هه‌ولێر:

بانکی جیهانی پێشبینی دەکات، نرخی نەوت تاوەکو کۆتایی 2023 دابەزین بەخۆیەوە نابینێت و ئەو بەرزیەش هەڕەشەیە لە سەر گەشەی ئابووری جیهان.

بە گوێرەی راپۆرتێکی بانکی جیهانی، پێشبینی دەکەن لە ئایەندەیەکی نزیکدا بەرزبوونەوەی نرخی نەوت مەترسی گەورە لە سەر بەرزبوونەوەی رێژی هەڵاوسان دروستبکات، ئەگەر بەو شێوەیە درێژە بکێشێت کاریگەری نەرێنی لە سەر گەشەی ئابووری وڵاتانی هاوردەکاری نەوت دەبێت.

نرخی نەوت لەم چەند هەفتەی رابردوودا لە سەرووی 80 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، تەنانەت بۆ 86 دۆلاریش بەرزبووەوە، کە ئەوەش بەرزترین ئاستییەتی لە چەند ساڵی رابردوودا، هۆکاری سەرەکیش ئاسانکارییەکانی دوای گرتنەبەری رێوشوێنەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنایە بەوەی جارێکی دیکە چالاکییە ئابوورییەکان دەستیان پێکردووەتەوە.

بانکی جیهانی پێشبینی دەکات لە ساڵی 2022 نرخی نەوت لە دەوروبەری 74 دۆلار و لە 2023 لە دەوروبەری 65 دۆلار مامەڵەیان پێوەبکرێت.