هیچ مه‌ترسه كه سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی له ده‌وروبه‌رت بوو!
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
پێبكه‌نه و له هیچ دزێك مه‌ترسه به‌و مه‌رجه‌ی سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی له‌چوارده‌ورت بێت، چونكه ئه‌و سه‌ربازه ئه‌توانێت به‌بێ چه‌ك سێ دز ده‌ستگیر بكات.
له زۆرێك له شاره گه‌وره‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌شێك له بازاڕ و ماركێته‌كان شه‌وانه تا به‌ره‌به‌یان كراوه‌ن و 24 كاتژمێر له كاركردندان، بازاڕی شیفرۆن له شاری یۆما-ی باشووری ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا یه‌كێكه له‌و بازاڕانه كه 24 كاتژمێر كراوه‌یه.
هه‌میشه ئه‌و شوێنانه ترسی گه‌وره‌یان له سه‌ره، له لایه‌ن گروپی چه‌كدار و مافیاوه هه‌ڵكوتنه سه‌ریان.
كاتژمێر 4 و 26 ده‌قیقه‌ی رۆژی 20 ی تشرینی یه‌كه‌م (ئۆكتۆبه‌ری 2021) سێ چه‌كدار له شاری یۆما هه‌ڵده‌كه‌وتنه سه‌ر بازاڕی شیفرۆن، به‌ڵام سه‌ربازێك كه له‌هێزی پیاده‌ی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكیدا خزمه‌تی كردووه، به عه‌لاگه‌یه‌كی پڕ كه‌لوپه‌ل كه له‌و به‌ره‌به‌یانه‌دا كه‌لوپه‌له‌كانی له‌و بازاڕه كڕیوه ئامانجی هه‌ر سێ چه‌كداره‌كه پوچه‌ڵده‌كاته‌وه.
له‌و گرته ڤیدیۆییه‌دا كه شه‌وی 21ی تشرینی دووه‌م (ئۆكتۆبه‌ری 2021) له زۆرێك له كه‌ناڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بڵاوبۆوه و به‌شێك له بێژه‌ره‌كان له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه و سه‌یركردنی گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا بێده‌كه‌نین، ده‌رده‌كه‌وێت كه سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی نه‌ویستانه (لائیرادی) په‌لاماری سێ چه‌كدار ده‌دات كه رووی ده‌مانچه‌كه‌یان كردۆته كاشێر (خه‌زنه‌داری ماركێته‌كه) و ده‌یانه‌وێت سندوقی پاره‌كه‌ی تاڵان بكه‌ن.
به‌پێی لێدوانێكی ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی یۆما، ئه‌و سه‌ربازه یه‌كێك له چه‌كداره‌كانی قۆڵبه‌ست كردووه و داواشی لێكردووه خۆی ته‌له‌فۆن بكات بۆ پۆلیس و بڵێت: "وه‌رن من دزم له بازاڕی شیفرۆن ده‌ستگیرم بكه‌ن".
ئه‌و ئه‌فسه‌ره وتیشی: "كاتێك زه‌نگی ته‌له‌فۆنمان له 911 ه‌وه بۆ گواسترایه‌وه و كه‌سێك وه‌ك دز خۆی ناساند بڕوامان نه‌كرد، به‌ڵام دواتر ئه‌و كچه كاشێره‌ی كه له‌سه‌ر سندقی پاره‌كه بوو، ته‌له‌فۆنی كرد و رووداوه‌كه‌ی گێڕایه‌وه هاتین و بینیمان كه‌سێك كه وه‌ك سه‌رباز له هێزه‌ی پیاده‌ی ده‌ریاوانی خزمه‌تی كردووه، خۆی ناساند و دزێكی قۆڵ به‌ست كردووه و دوو كه‌سه‌كه‌ی تر هه‌ڵاتبوون، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ده‌ستگیركراوه ئه‌وانیش ده‌ستگیركران".
ئه‌و ئه‌فسه‌ره دوای ئه‌وه‌ی داوای كامێرای چاودێری نێو بازاڕه‌كه ده‌كه‌ن، دانبه‌وه‌دا ده‌نێن كه ئه‌و كڕیاره كه له هێزی كارێكی جوامێرانه‌ی كردووه.
كاتێك ئه‌و ئه‌فسه‌ره پرسیاری له‌و كڕیاره كردووه بۆ ئه‌و كاره‌ت كرد ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا وتوویه‌تی: "هێزی پیاده‌ی ئه‌مه‌ریكی فێری كردم كه نا‌ئومێد نه‌بم و خۆم نه‌ده‌م به‌ده‌سته‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ڵیانكوتایه سه‌رم!"