بەرزترین چەرخ و فەلەک لە جیهان لە دوبەی کرایەوە

K24- هه‌ولێر:
به‌رزترین چه‌رخ و فه‌له‌ك له دوبه‌ی به‌ناوی (چاوی دوبه‌ی) كرایه‌وه، كه له سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان، گه‌وره‌ترینه.
میدیا جیهانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، گه‌وره‌ترین چه‌رخ و فه‌له‌ك له دوبه‌ی كرایه‌وه، كه بەرزییه‌كه‌ی 250 مەترە و لە 48 کەپسوول پێکهاتووە و لەهەر خولانەوەیەک توانای هەلگرتنی 1400 کەسی هەیە.
ئاماژه‌یانپێكرد، چاوی دووبەی کەوتووەتە دوورگەی بلوو واترز و دەبێتە یەکێک لە شوێنە هەرە گەورە و بەناوبانگەکانی گەشتیاری لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و جیهان.
چاوی دوبەی گەورەترین و بەرزترین چەرخ و فەلەکە لەو 12 دانەیەی لە جیهاندا هەن، کاتێک دەچیتە ناو کەپسولی چاوی دوبەی، 19 شوینی جیاوازی و ناوازەی دوبەی و خزمەتگوزاری جیاواز دەبینی.
ماوەی هەر خولانەوەیەک 38 خولەکە، کەپسولەکان بەجۆرێک دروستکراون کە دەتوانی ئاهەنگی هاوسەگیری و رۆژی لەدایکبوون و بۆنەکانی دیکەی لێ بکرێ، لە رێورەسمی کردنەوەیدا بە هەزاران خەڵک و گەشتیاری ئامادەبوون و چەنسی ئەوەیان هەبوو بۆ یەکەمجار سەرکەون.