هه‌وڵه‌كان بۆ یه‌كده‌نگی كورد له به‌غدا چڕ ده‌كرێنه‌وه
K24- سلێمانی:
له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی دانوستانی نێوان لایه‌نه‌كان له باره‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا، پارتی دیموكراتی كوردستان جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیدان به پرسه كوردستانییه‌كان و وه‌لانانی پرسه لاوه‌كییه‌كان ده‌كاته‌وه و مه‌به‌ست له جموجۆڵی پارتی دیموکراتی کوردستانيش لە رۆژانی رابردوودا، بۆ ئەوەیە شاندێكی هاوبەشی کوردستانی بە بەرنامەیەکی گشتگیرەوە سەردانی بەغدا بکات، تا لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق گفتوگۆ بکەن.
له‌كاتێكیشدا لە ھەرێمی کوردستان ھەمووان چاویان له‌وه‌یه، کورد ئەمجارە لەبەغدا یەك دەنگ بێت، پارتی دیموکراتی کوردستانیش وەك یەکەم لایەن ئەو ھەنگاوەی ناوە، جه‌عفه‌ر ئیمێنكی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه‌ش جه‌ختی له‌وه كرده‌وه: بۆ کورد گرنگە ئەمجارە بەیەك دەنگ بڕواتە بەغدا، نەك لەبەغدا ھەوڵی یەك دەنگی و یەکخستنی کورد بدرێت.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته، شاڵاو عەلی عەسکەری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی گوتی: دەرفەت زۆرە بۆ یەکدەنگی کورد، به‌ڵام وه‌ك دووپاتیكرده‌وه، پێویستە لایەنە سیاسییەکان ئەو دەرفەتانە لەدەست نەدەن .
پارتی بۆ دروستکردنی یەکریزی، دەستی بە ھەنگاوی کرداری کردووە و لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، سەردانی زۆربەی حزبە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستانی کردووە بە پێکھاتەکانیشەوە.
H.B