هه‌واڵگری توركیا كوژرانی سه‌ركرده‌یه‌كی په‌كه‌كه‌ی له‌ كه‌ركووك راگه‌یاند

جگه‌ له‌و سه‌ركرده‌یه‌، دوو ئه‌ندامی دیكه‌ی په‌كه‌كه‌ كوژراون
"شیلان گویی"، سه‌ركرده‌ی په‌كه‌كه‌ له‌ كه‌ركووك له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌وڵگری توركیاوه‌ كرایه‌ ئامانج
"شیلان گویی"، سه‌ركرده‌ی په‌كه‌كه‌ له‌ كه‌ركووك له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌وڵگری توركیاوه‌ كرایه‌ ئامانج

K24 - هه‌ولێر:

ئاژانسی "ئه‌نادۆڵ"ی توركی بڵاویكرده‌وه‌، ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتمانیی توركیا كوژرانی سه‌ركرده‌یه‌كی په‌كه‌كه‌ی له‌ كه‌ركووك ئاشكراكرد، كه‌ له‌ ئۆپه‌رسیۆنێكدا ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی په‌كه‌كه‌ و دوو هاوه‌ڵی دیكه‌ی له‌گه‌ڵ بووه‌ و كراونه‌ته‌ ئامانج.

ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا ناسراو به‌ میت رایگه‌یاند، له‌ چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێكدا له‌ كه‌ركووك، سه‌ركرده‌یه‌كی په‌كه‌كه‌ی به‌ ناوی "شیلان گویی" و دوو ئه‌ندامی دیكه‌ی په‌كه‌كه‌یان كوشتووه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی په‌كه‌كه‌، به‌رپرسی ژنانی په‌كه‌كه‌ بووه‌ له‌ چیای گاره‌، هه‌روه‌ها به‌ گوێره‌ی میدیاكانی توركیا، ئه‌و ژنه‌ له‌ رۆژئاوای كوردستان و مه‌خمووریش كاری كردووه‌.

له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی
له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی "میت"دا، جگه‌ له‌ "شیلان گویی"، دوو ئه‌ندامی دیكه‌ی په‌كه‌كه‌ كوژراون