داوا له لایه‌نه‌كان ده‌كرێت به‌ر له چوونیان بۆ به‌غدا رێككه‌وتن بكه‌ن

K24- هه‌ولێر:
چاودێرانی سیاسی داوا دەکەن، سەرەتا لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان لەسەر بەرنامەیەکی هاوبەش بۆ دانوستان لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان رێکبکەون، دواتر قسە لەسەر پڕکردنەوەی پۆستەکان بکرێت.
جموجۆڵی پارتی دیموکراتی کوردستان لە رۆژانی رابردوودا، بۆ پێكهێنانی شاندێكی هاوبەشی کوردستانییه بۆ به‌غدا، كه هه‌ڵگری به‌رنامه‌یه‌كی گشتگیر بێت بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان، دواتر کورد لەنێو خۆیدا، کاندیدەکان بۆ پۆستە سیادییەکانی پشکی کورد دیاریبکەن.
پارتی نایەوێ هەمان ئەزموونی ساڵی 2018 دووبارە ببێتەوە، کاتێك پۆستی سەرۆك کۆمار کە پشکی کورد بوو، بەبێ رێککەوتنی ناوخۆیی، خرایە بەردەم پەرلەمانتارە شیعە و سوننەکان و ئەوان یەکلایان کردەوە. ئەمەش وایکرد سەرۆکایەتی کۆمار بەبێ پشتیوانی ناوخۆیی دەست بە کارەکانی بکات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوو بابەت دەبنە تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانی داهاتووی نێوان لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان، بەتایبەت لە نێوان پارتی و یەکێتی، ئامادەکردنی پرۆژەیەکی سیاسی بۆ دانووستان لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان، هەروەها دابەشکردنی پۆستە سیادییەکان، بەتایبەت پۆستی سەرۆك کۆمار و پارێزگاری کەرکووك.
H.B