ڤاكسینکردنی فەرمانبەران لە ئێران بووه ناچاری
K24 - ههولێر:
لە رۆژی شەممەوە فەرمانبەرانی دامودەزگاكانی ئێران ئەگەر ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرنەگرتبێت، ناتوانن دەوام بكەن و رۆژانەش بە نەھاتوو بۆیان ھەژمار دەكرێت.
ئەمڕۆ ھەینی ناوەندی كارگێری و دامەزراندنی ئێران رایگەیاند، لە رۆژی شەممەوە ھیچ فەرمانبەرێك ناتوانێت بە ئۆنلاین لە ماڵ و لە دوورەوە دەوام بكات، سەرجەم فەرمانبەرانی ئێران و رۆژھەڵاتی كوردستان دەبێت بگەڕێنەوە سەر كارەكانیان.
لە راگەیاندراوەكەدا ھاتووە: ھەر فەرمانبەرێك لانیكەم ژەمێكی ڤاكسینی كۆرۆنای وهرنهگرتبێت؛ ناتوانێت دەوام بكات و بەنەھاتووش بۆی ھەژمار دەكرێت، ئەو بڕیارە ھەر زوو كاردانەوەی بەشێك لە ھاووڵاتیانی لێ كەوتووەتەوە، بەڵام حكومەتی ئێران لەسەر بڕیارەكەی پێداگرە.