12 وڵاتی ئه‌وروپی سنووره‌كانیان ته‌لبه‌ند ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
ئۆرسولا ڤۆندەرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئەوروپا، بڵاویكرده‌وه، پاڵپشتی دارایی بۆ ته‌لبه‌ندكردنی سنووره‌كانی نێوانی وڵاتانی ئه‌وروپایی ناكات، هه‌روه‌ك 12 وڵات له نێویان (لیتوانیا و نه‌مسا) داواكاریان له‌مباره‌وه پێشكه‌ش كردبوو.
ڤۆنده‌رلاین رایگه‌یاند، له لوتكه‌ی27ـی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ناوخۆی ئه‌وروپا، داوا كراوه نێوانی وڵاتانی ئه‌وروپایی ته‌لبه‌ند بكرێن، به‌ڵام به روونی و ئاشكرایی رایده‌گه‌ینم پاڵپشتی دارایی له لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاوه بۆ ئه‌م پرسه خه‌رج ناكرێت.
به مه‌به‌ستی رێگه‌گرتن له په‌ڕینه‌وه‌ی كۆچبه‌رانی نایاسایی، لیتوانیا سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ بیلارووس ته‌لبه‌ند كردووه.
گیتانس ناوسیدا، سه‌رۆكی لیتوانیا له برۆكسله‌وه رایگه‌یاند، پرۆسه‌ی ته‌لبه‌ندكردنی سنووره‌كانی نێوانی وڵاتانی ئه‌وروپایی بۆ ئه‌م قۆناغه گرنگه.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌لیكسه‌نده‌ر شاڵنبێرگ، راوێژكاری نوێی نه‌مسا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر لیتوانیا سنووره‌كانی ته‌لبه‌ند بكات، ئه‌وا پێویسته ته‌واوی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا به پاڵپشتی دارایی به‌شدار بن.
12 وه‌زیری ناوخۆی وڵاتانی ئه‌وروپایی (نه‌مسا، بولگاریا، قوبرس، دانیمارك، ئیسۆنیا، یۆنان، مه‌جه‌ر، لیتوانیا، لاتیڤیا، پۆڵه‌ندا، چیك و سلۆڤاكیا) له نامه‌یه‌كدا بۆ كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا، داوایانكردووه پاڵپشتی دارایی بۆ دروستكردنی ته‌لبه‌ند له سنووره‌كاندا بكرێن.
له نامه‌كه‌دا باس له پاراستنی سنووره‌كان كراوه‌ته‌وه، داواشكراوه رێگه له كۆچبه‌رانی نایاسایی بگیرێت نه‌هێڵن بپه‌ڕنه‌وه وڵاتانی ئه‌وروپا، كه ئه‌مه كاریگه‌ری ده‌بێت بۆ سه‌ر سه‌قامگیری و ئاسایشی ئه‌و كیشوه‌ره.
كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا له وه‌ڵامی نامه‌كه‌دا رایگه‌یاند، وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌توانن ئه‌و ته‌لبه‌نده له نێوانیان دروست بكه‌ن، به‌ڵام سه‌باره‌ت به پاره‌ی كۆمیسیۆنی ئه‌وروپا، ناكرێ و ئه‌مه پرسێكی جیاوازه.
پۆڵه‌نداش ده‌ستیكردووه به ته‌لبه‌ندكردنی سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌ری، بۆ رێگه‌گرتن له په‌ڕینه‌وه‌ی كۆچبه‌ران و په‌نابه‌رانی نایاسایی.