کۆمپانیای فایزەر ڤاکسینی كۆرۆنا بۆ تەمەنی 5 بۆ 11 ساڵان بەردەست دەکات
K24 - ههولێر:
کۆمپانیای فایزەر رایگەیاند، منداڵانی تەمەن 5 بۆ 11 ساڵ دەتوانن ڤاکسین وەرگرن و کاریگەری ڤاکسینەکەش لەسەریان (91%)ـه و رێگری دەکات لە تووشبوونیان بە کۆرۆنا.
کۆمپانیای فایزەر دەقی لێکۆڵینەوە پزیشکییەکەی لەسەر بەکارهێنانی ڤاکسینی فایزەر بۆ منداڵان بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە: ئامادەکارییان کردووە بۆ دابینکردنی ڤاکسین بۆ منداڵانی تەمەن 5 تا 11 ساڵ، ئەگەر بێت و دامەزراوەی خۆراك و دەرمانی ئەمهریکا داواکەیان پەسەند بکات.
كۆمپانیاكه ئاماژهی بهوهش كرد، دوای پهسهندكردنی ڤاكیسنهكه لهلایهن دامەزراوەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا، سەنتەری کۆنترۆڵ و رێگری لە نەخۆشییەکان رێکارەکانی بەکارهینانی بڵاودەکاتەوە و دەست دەکرێت بە پێدانی ڤاکسین بە منداڵان.
فایزەر دڵنیایی دەدات ڤاکسینەکەیان بە رێژەی 91% کاریگەرە و رێگری دەکات لە تووشبوونی منداڵان بە پهتای كۆرۆنا.
ئێستا منداڵانی سەروو تەمەن 12 ساڵ دەتوانن ڤاکسینەکە وەربگرن، بەڵام لەگەڵ وەرگرتنی رەزامەندی دامەزراوە تەندروستییەکانی ئەمهریکا ڤاکسینەکە منداڵانی 5 بۆ 11 ساڵیش دەگرێتەوە.