روانگه‌ی سووری: میلیشیا عێراقییه‌كان سووته‌مه‌نی به قاچاخ ده‌به‌نه سووریا
K24 - هه‌ولێر:
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه، میلیشیا عێراقییه‌كانی هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ ئێران 15 تانكه‌ر سووته‌مه‌نیان له عێراقه‌وه گواستووه‌ته‌وه سووریا.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، 15 تانكه‌ری سووته‌مه‌نی له رێگه‌ی رۆژئاوای رووباری فوارته‌وه به‌ره‌و سووریا گوازراوه‌ته‌وه.
راشیگه‌یاند، میلیشیا عێراق عێراقییه‌كان ده‌روازه‌ی (سكك) به‌كار ده‌هێنن، بۆ گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی به‌ره‌و سووریا.
جه‌ختیكرده‌وه، تانكه‌ره‌كان له رۆژئاوای فورات نه‌وه‌ستاون، به‌ڵكو رێگای (دێرزوور دیمه‌شق)ـیان گرتووه‌ته به‌ر، له‌وێش جێگیر ده‌بن.
روانگه‌ی سووری له 20 سێپتێمبه‌ری رابردوو رایگه‌یاند، كاروانێكی دیكه له عێراقه‌وه به‌ره‌و سووریا كه‌وتووه‌ته رێگا، كه سووته‌مه‌نی بۆ میلیشیاكانی ئێران له سووریا دابین ده‌كات.
سه‌رچاوه: ئه‌لحوره