گرووپێکی میلیشیای عێراق بەیاننامەکەی ئەنجومەنی ئاسایش رەتدەکەنەوە

گرووپێکی میلیشیا: هەڵوێستی ئەنجومەنی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بێلایەنی تێدا نییە
گرووپێكی میلیشیای عێراق هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كه‌ن و هه‌ڵوێستی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌
گرووپێكی میلیشیای عێراق هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كه‌ن و هه‌ڵوێستی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

گرووپێکی میلیشیای عێراق، كه‌ ده‌نگی كه‌میان هێناوه‌، بەیاننامەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق رەتکردەوە، كه‌ داوای له‌ لایەنەکانی سەرکەوتووی هەڵبژاردن كردووه‌، حکومەتێك دروست بکەن، وەڵامی داخوازییەکانی خەڵکی عێراق بێت و بتوانێت گەشانەوەی ئابووری و دەرفەتی خۆشگوزەرانی زیاتر بۆ هاووڵاتیانیان دابین بکەن.

عەلی فەزڵوڵا، گوتەبێژی بزوتنەوەی حقوق سەر بە میلیشیای عەسائیب ئەهلولحەق، بەیاننامەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق رەتکردەوە و رایگەیاند، هەڵوێستی ئەنجومەنه‌کە و نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بێلایەنی تێدا نییە، ئەوەی روویداوە گەلەکۆمەکی نێودەوڵەتییە بەرامبەر بە ویستی زۆرینەی کۆمەڵگەی عێراقی.

گوتەبێژی بزوتنەوەی حقوق-ی میلیشیای عەسائیب ئەهلولحەق گوتیشی: چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە، بە فەرمی هەڵوێست لەبارەی بەیاننامەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەبێت.

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پشتیوانی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد و نیگەرانی خۆیشی لە هەڕەشەی میلیشیاکان لە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەربڕی.