گەورەترین ئابووری جیهان بەدەست کورتهێنانی بودجە دەناڵێنێت
K24 - ههولێر:
لە ماوەی ئەمساڵ و بەراورد بە ساڵی رابردوو، دۆخی ئابووری ئەمهریکا خراپترە و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، دووەم گەورەترین کورتهێنانی بودجەیان لە ماوەی ئەمساڵدا تۆمارکردوە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە راپۆرتێکدا رایگهیاند، بەکاریگەری زیانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دامەزراوەکانی حكومهت خەرجییەکی زۆریان کردووە، بە گوێرەی دواین راپۆرتیش بۆیان دەرکەوتووە لەماوەی نۆ مانگی ئەمساڵدا کورتهێنانی دارایی گەیشتووەتە 2 ملیارو 770 ملیۆن دۆلار، لە کاتیكدا لە هەمان ماوەی ساڵی رابردوودا کورتهێنانەکە 3 ملیارو 100 ملیۆن دۆلار بووە.
راشیگهیاند، ساڵی رابردوو ئەمهریکا زۆرترین کورتهێنانی تۆمارکردووە و کۆی ئاستی بەرهەمی ناوخۆی لە بەرامبەر کورتهێنانەکە سهدا 12.4 و لە 2020 گەیشتبووە له سهدا 15، ئەمەش بە بەرزترین ئاست هەژمارکرا دوای جەنگی دووەمی جیهانی.
لەبارەی بازرگانی لەگەڵ وڵاتان و هاوسەنگی لە هەناردەو هاوردە، نوسینگەی بودجەی کۆنگرێس لەراپۆتێکدا بڵاویکردەوە، کورتهێنانی بازرگانی لە ماوەی ساڵی داهاتوودا دەگاتە 1 ترلیۆن و 150 ملیار دۆلار و هەروەها بۆ ئەمساڵیش دەگاتە 3 ترلیۆن دۆلار.
روونیكردهوه، داهاتی ئەمساڵیان گەیشتووەتە 4 ترلیۆن و 460 ملیۆن دۆلار، لەبەرامبەردا خەرجیەکانی گەیشتوەتە 6 ترلیۆن و 818 ملیار دۆلار، بەراورد بە ساڵی رابردووش داهات و خەرجییەکان زیادیان کردووە.
لە قەیرانە داراییەکەی ساڵی 2008، کورتهێنانی بودجە بەرامبەر کەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمی ناوخۆیی ئەمهریکا گەیشتوبووە نزیکەی له سهدا 10 ، دواتر تاوەکو 2015 کورتهێنانەکە بەرەو کەمبووەنەوە دەچوو.
ئەمهریکا و رکابەرە سەرسەختەکەی کە چینە، ساڵانە زۆرترین کورتهێنانی بازرگانی لەگەڵی تۆماردەکات و ئەمەش بووەتە کێشە بۆ ئەمریکا و تاوەکو ئێستا ئەو جەنگە کە ناوی نراوە جەنگی بازرگانی بەردەوامە.