لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كۆده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبوان به كۆرۆنا، پارێزگاری سلێمانی جه‌ختیكرده‌وه، لێژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له وه‌زاره‌تی ناوخۆ رۆژی دووشه‌ممه كۆ ده‌بێته‌وه.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند، به گوێره‌ی ئاماره‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رێژه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رزبوونه‌وه و نزمبوونه‌وه به‌خۆوه ده‌بینێ.
راشیگه‌یاند، پێویسته هه‌موو تاكێك هه‌ردوو ژه‌م ڤاكسین وه‌ربگرن و دووباره ده‌ست بكه‌نه‌وه به رێككاره‌كانی خۆ پارێزی، رۆژی دووشه‌ممه (25ی تشرینی یه‌كه‌م / ئۆكتۆبه‌ر) لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كۆده‌بێته‌وه، بۆ ده‌ركردنی رێنمایی و بڕیاری تازه.