گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری فه‌ره‌نسا: داعش توانای هه‌یه له عێراق سه‌رهه‌ڵبداته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری فه‌ره‌نسا ئاماژه‌یپێكرد، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له كاره‌كانی له عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌رفیه گرانجان، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، به‌رده‌وام ده‌بین له به‌جێگه‌یاندنی كاره‌كانمان له عێراق.
راشیگه‌یاند، ده‌بێت وریا بین له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له عێراق، چونكه ئه‌و توانایه‌ی ماوه دووباره ده‌ربكه‌ونه‌وه.
روونیكرده‌وه، به‌ڵگه بۆ كارابوونی داعش له عێراق، به‌رده‌وامبوونی هێرشه‌كانیانه.
جه‌ختیكرده‌وه، رۆژانه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی (رافاڵ)ـی فه‌ره‌نسی، به‌رده‌وامه له گورزه‌كانی یاخوود كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان و هاوكاریكردنی سوپای عێراق بۆ تێكشكاندنی داعش.
ئاماژه‌یپێكرد، دوای ئه‌مه‌ریكا، فه‌ره‌نسا وه‌ك هێزی دووه‌می ناو هاوپه‌یمانی دژ به داعش له عێراق له كاره‌كانی به‌رده‌وامه، به رێژه‌ی له سه‌دا 30 فه‌ره‌نسا زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان له عێراق كۆ ده‌كاته‌وه.