راپه‌ڕین.. تۆڕی ئۆکسجین بۆ نەخۆشخانەی "ژیان" دروستدەکرێت

K24 - هه‌ولێر:
دوای تەرخانکردنی 400 ملیۆن دینار لەلایەن "مه‌سرور بارزانی"، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ تەندروستی راپەرین، تۆڕی ئۆکسجین بۆ نەخۆشخانەی "ژیان" دادەمەزرێندرێت و سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌كه ئاشكرای كرد، جێبه‌جێكردنی كاره‌كه به خێرایی جێبه‌جێده‌كرێت.
سەربەست بیمار، سەرپەرشتیاری تیمی ئەندازەیی تەندروستی راپەڕین، بە کوردستان24ی راگەیاند، پڕۆژەکە لە سێ بەش پێکهاتووە و لە ماوەی هەفتەیەك بەشی یەکەم و دووەمی پڕۆژەکە کۆتایی پێدێت و بە شێوەی مەرکەزی ئۆکسجین بۆ نەخۆشخانەی "ژیان" دابیندەکرێت.