عه‌بدولحه‌مید مه‌ته‌ر-یش كوژرا
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا
دره‌نگانی ئێواره‌ی دوێنێ 22ی تشرینی یه‌كه‌م (ئۆكتۆبه‌ری 2021) پێنتاگۆن هه‌واڵی كوشتنی عه‌یدولحه‌مید مه‌ته‌ر سه‌ركرده‌ی دیاری رێكخراوی ئه‌لقاعیده-ی له سووریا بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی راپۆرتێكی كه‌ناڵی سی ئێن ئێن كوژرانی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی رێكخراوی ئه‌لقاعیده له باكوری خۆرئاواى سووریا بووه له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی (MQ-9).
له به‌یاننامه‌یه‌كیشدا سه‌نته‌ری سه‌ركردایه‌تی سوپای ئه‌مه‌ریكا پێداگری له سه‌ر ئه‌وه كرد كه هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێكی مه‌ده‌نی به‌ر بۆردوومانه‌كه كه‌وتبێت.
هه‌روه‌ها جۆن ریجسبی وته‌بێژی سه‌نته‌ره‌كه به كه‌ناڵی ئه‌ی بی سی وت: "كۆتایی هێنان به ژیانی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی رێكخراوی ئه‌لقاعیده له سووریا په‌كخستنی تواناكانی رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌یه بۆ بره‌ودان به‌و كاره پلانگێڕییانه‌ی كه دژی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكی و هاوپه‌یمانان و كورده‌كان ده‌یكه‌ن له سووریا".
به‌پێی راپۆرتێكی سایتی میللیته‌ری، كوشتنی عه‌بدولحه‌مید مه‌ته‌ر ته‌نیا دوو رۆژ دوای هێرشێكی رێكخراوه‌كه دێت بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له ته‌نه‌ف له باشووری سووریا كه هاوپه‌یمانان به‌كاریده‌هێنن بۆ هێرشكردنه سه‌ر رێكخراوی داعش.
بنكه‌كه‌ش ده‌كه‌وێته ناوچه‌یه‌كی دووره ده‌ست له سه‌ر رێگه‌یه‌كی خێرا له باشووری سووریا كه به‌ره‌و وڵاتی ئوردن ده‌ڕوات.
له‌كاتێكدا دوو به‌رپرسی ئه‌مه‌ریكی له سووریا به ئه‌ی بی سی نیوز-یان وتووه كه له هێرشه‌كه‌ی رۆژی 20ی تشرینی یه‌كه‌م (ئۆكتۆبه‌ری 2021)دا هیچ سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی زیانی پێنه‌گه‌یشتووه.
ئه‌و بنكه‌یه‌ش بنكه‌یه‌كی بچوكی هاوپه‌یمانانه كه زیاتر سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی تێدا جێگیره و ناوچه‌كه‌ش له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) دا نییه.
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی ئه‌ی بی سی، به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی وتوویه‌تی كه هێرشێكی خۆ بۆ ئاماده‌كراو بووه له رێگه‌ی فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وان و مووشه‌كی هاوه‌نه‌وه كراوه‌ته سه‌ر بنكه‌كه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراق-یش به رۆیته‌رزی وتووه كه ئه‌مه‌ریكا ژماره‌ی كوژراو برینداره‌كانی له‌و هێرشه‌دا ئه‌شارێته‌وه، ده‌شڵێت: "هێرشه‌كه‌ی 20ی تشرینی یه‌كه‌م له رێگه‌ی 5 فڕۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وانه‌وه كراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه كێ به‌رپرسیارێتی ئه‌و هێرشه‌ی گرتۆته ئه‌ستۆ".
هه‌روه‌ها ریجسبی له رێگه‌ی كه‌ناڵی ئه‌ی بی سی نیوز -ه‌وه جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه رێكخراوی ئه‌لقاعیده هه‌تا ئێستا ترسه بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی.
وتیشی: "رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان سووریا-یان كردۆته په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بۆ خۆرێكخستنه‌وه و بنیاتنانه‌وه و داڕشتنی پلانی لێدان له ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان".