وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری كۆرۆنای راگه‌یاند

له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 28 تووشبووی كۆرۆنا گیان له‌ده‌ستداوه‌
نه‌خۆشانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا
نه‌خۆشانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا

K24- هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌‌‌ (23ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبەری 2021) ئاماری كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ و به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش (560) كه‌س له‌ هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونه‌ و (28) تووشبووی په‌تاكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی (24) كاتژمێری رابردوودا پشكنینی ڤایرۆسی بۆ (5) هه‌زار و (996) كه‌س ئه‌نجامدراوه‌ و (1211) تووشبووش له‌ په‌تاكه‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ (605)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ (605)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان