شاندی پارتی لەگەڵ لایەنە تورکمانییەکان کۆدەبێتەوە
K24 - هه‌ولێر:
شاندی باڵای پارتی بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی و بە ئەندامێتی مەحموود محەمەد، عەلی حوسێن، پشتیوان سادق و دڵشاد شەهاب سەردانی لایەنە تورکمانییەکانیان كرد و لەگەڵیان کۆبوونه‌وه.
ئەو سەردانەی شاندی پارتی بۆ لایەنە تورکمانییەکان، لە دوای کۆبوونەوە لەگەڵ زۆربەی پارت و لایەنە کوردستانییەکان دێت، بەمەبەستی دروستکردنی هاوپەیمانێتییەکی کوردستان لە بەغدا و پاراستنی یەکڕیزی لە قۆناغی ئایندە و پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.
فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی به كوردستان24ی راگەیاند، کە کۆبوونەوە و گفتوگۆکانیان لەگەڵ لایەنەکان ئەرێنی بوون و لەگەڵ تەواوبوونی زنجیرە کۆبوونەوەکانیان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوا لە سەرجەم لایەنەکان دەکات، بەمەبەستی کۆبوونەوەیان و یەکڕیزیان لە بەغدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بە وردی چاودێری رەوش و گۆڕانکارییەکانی بەغدا دەکەن.
سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی گوتی: پارتی ده‌ستپێشخه‌ری بۆ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان هه‌یه و سوپاسی ئه‌و پێشوازییه‌ش ده‌كات، كه لایه‌نه‌كان له پارتیان كردووه، پارتیش بۆچوونی لایه‌نه‌كان به‌هه‌ند وه‌رده‌گرێت.
له باره‌ی یه‌كریزی كورد له به‌غدا روونیشیكرده‌وه، دوای سه‌ردانه‌كانیان، پێویسته له‌گه‌ڵ یه‌كێتی دابنیشن و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه ئه‌نجام بده‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاره‌كه ده‌بێت به هه‌مووان ته‌واو بكرێت، ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت، ئه‌نجامه‌كه‌ی باش نابێت.