پاریس سانجێرمان هه‌واڵێكی به‌په‌له‌ی له‌ باره‌ی رامۆس بڵاوكرده‌وه‌

سێرخیۆ رامۆس یاریزانی داهاتووی یانه‌ی پاریس سانجێرمان
سێرخیۆ رامۆس یاریزانی داهاتووی یانه‌ی پاریس سانجێرمان

وادەی گەڕانەوەی سێرخیۆ رامۆس بەرگریکاری ئیسپانی یانەی پاریس سانجیرمانی فەرەنسا دوادەکەوێت.

سێرخیۆ رامۆس بەرگریکاری ئیسپانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا، دوای پەیوەندی کردن بەم یانەیە، تاوەکو ئێستا بەهۆی پێکان نەیتوانیوە بەشداری هیچ یارییەک بکات و، دەنگۆیەکیش هەبوو ئەو یاریزانە لەم چەند هەفتەیە بگەڕێتەوە، بەڵام یانەکە لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بڵاویکردەوە، رامۆس تاوەکو ئێستا لە پێکانەکەی چاکنەبووەتەوه‌ و، بەردەوام دەبێت لەسەر وەرگرتنی چارەسەرییەکانی، تا ئەو کاتەی بە تەواوەتی لە پێکانەکەی چاک دەبێتەوە، بەم شێوەیە وادەی گەڕانەوەی ئەو یاریزانە بۆ یاریگاکان، جارێکی دیکە دوادەکەوێتەوە.

سێرخیۆ رامۆسی ته‌مه‌ن 35 ساڵ، له‌ هاوینی رابردوو به‌ گرێبه‌ستێكی سه‌ربه‌خۆ ریال مه‌دریدی جێهێشت و په‌یوه‌ندی به‌ پاریس سانجێرمان كرد، به‌ڵام له‌ وه‌رزی نوێ به‌هۆی پێكانه‌وه‌ به‌شداریی هیچ یارییه‌كی نه‌كردووه‌.