پاتریس ئێڤرا: له سهردهمی منداڵێم مامۆستایهكهم دهستدرێژی كردهسهرم
پاتریس ئێڤرا یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی فەرەنسا مامۆستایەکی بەوە تۆمەتبار کردووە لە تەمەنی منداڵیدا دەستدرێژی کردووەتە سەری.
پاتریس ئێڤرا بەرگریکاری پێشووی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی ئاشکرای دەکات، کاتێک منداڵ بووە لە قوتابخانە یەکێک لە مامۆستاکانی دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەری و زۆری لێکردووە، ئەم رووداوە کاتێک دروست بووە، لە شاری پاریس کاتێک بۆ قوتابخانە دەرۆیشت، لەلایەن مامۆستایەکی بانگهێشتی ماڵەوەی کراوە و لە ماڵەکەیدا دەستدرێژی کردووەتەوە سەری.
ئێڤرا دەشڵێت: لە تەمەنی 24 ساڵ جارێک پۆلیسم لەم کێشەیە ئاگادار کردووەتەوە، بەڵام پۆلیسەکان هیچ بەدواداچوونێکیان بۆ کێشەکە نەکردووە.
پاتریس ئێڤرای تهمهن 40 ساڵ، پێشتر یاریی بۆ تیپی لاوانی پاریس سانجێرمان، مۆناكۆ و مانچێستهر یونایتد، مارسێ، یوڤێنتۆس و نیس و ویستهام یونایتد كردووه، له كاروانی وهرزشی خۆی 5 نازناوی پرێمهرلیگ، یهك نازناوی چامپیۆنزلیگ و 3 نازناوی جامی ئینگلیزی و 3 نازناوی سێریا ئهی ئیتاڵیا و دوو نازناوی جامی ئیتاڵیای بهدهستهێناوه و له هاوینی 2019 وازهێنانی له یاریكردن راگهیاند.