پێگه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی: له ئاینده‌دا درۆنی رووسی ده‌بێته ئه‌ژدیهایه‌كی راسته‌قینه
K24- هه‌ولێر:
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی (1945)ی ئه‌مه‌ریكیی تایبه‌ت به كاروباری سه‌ربازی رایگه‌یاند، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی "C -70 ئۆخۆتنیك"ی رووسی كه "راوچی"ـشی پێ ده‌گوترێت، دوور نییه دوای ئه‌وه‌ی كاری پێ ده‌كرێت، ببێته یه‌كێك له به‌هێزترین درۆنه جه‌نگییه‌كان له جیهان.
برێنت ئیستۆود، ئه‌فسه‌ری پێشوو له سوپای ئه‌مه‌ریكا له گوتارێكدا كه له‌و پێگه ئه‌لیكترۆنییه بڵاوكراوه‌ته‌وه، نووسیویه‌تی: "ئه‌گه‌ر تاقیكرنه‌وه‌كان سه‌ركه‌وتوو بوون و ته‌واوی تایبه‌تمه‌ندییه راگه‌یه‌ندراوه‌كانی ئه‌و جۆره درۆنه پشتڕاست كرانه‌وه، له ئاینده‌دا ئه‌و فڕۆكه‌یه ده‌بێته ئه‌ژدیهایه‌كی راسته‌قینه".
ئیستۆود ستایشی هه‌وڵی دیزانه‌رانی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌شی كرد، كه توانیویانه سیسته‌مه‌كه‌ی به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ سیسته‌می فڕۆكه‌ی (سۆ-52)ی نوێوه ببسه‌تنه‌وه.
نووسه‌ره‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "پڕۆژه‌ی ئۆخۆتنیك جێگای مشتومڕییه‌كی زۆره" و گوتیشی: ئه‌و درۆنه كه له نه‌وه‌ی شه‌شه‌مه، "ده‌رفه‌تێكی نوێی له شه‌ڕی ئاسمانی‌دا ره‌خساندووه".
فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی ئۆخۆتنیك دروستكراوی كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی "سۆخۆ"ـیه و یه‌كه‌م هه‌ڵفڕینی له 3ی ئاب/ ئۆگستسی 2019 بوو.
كێشی فڕۆكه‌كه ده‌گاته 20 ته‌ن، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه بۆ ئێستا قورسترین جۆری درۆنه‌كان بێت له‌سه‌ر ئاستی جیهان، هه‌رچی درێژییه‌كه‌یه، ده‌گاته 19 مه‌تر و پارنی باڵه‌كانی 14 مه‌تره، كه هاوپێوانه‌یه له‌گه‌ڵ باڵه‌كانی فڕۆكه‌ی "سۆ-57"ی جه‌نگیی فره ئه‌رك.
یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی درۆنه نوێیه‌كه "ئۆخۆتنیك" بۆردومانكردن و خاپووركردنی ئامانجه‌كانی سه‌رزه‌وییه له‌ڕێگه‌ی بۆمب و چه‌كی زیره‌كه‌وه.
پێشتر وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایگه‌یاندبوو، فڕۆكه‌كه له‌سه‌ر شێوازی فڕۆكه‌ی بێ كلك یان "باڵی فڕین" دروستكراوه، له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی مادده‌ی تایبه‌ت كه وا ده‌كات چاوی رادار نه‌توانێت ببینێت.
H.B