سه‌در داوا لە لایەنەکان ده‌كات، ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەلیکترۆنی قبوڵ بکەن

"پشتیوانی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ هەڵبژاردنی عێراق، هیوایەك بەو لایەنانە دەبەخشێت کە بانگەشەی ساختەکاری دەکەن"
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در

K24- هه‌ولێر:

موقتەدا سەدر، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در دووپاتیكرده‌وه‌، پشتیوانیەکەی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ هەڵبژاردنی عێراق، هیوایەك بەو لایەنانە دەبەخشێت کە بانگەشەی ساختەکاری دەکەن، بۆ ئەوەی پابەندی پرۆسەی دیموکراتی بن.

رێبه‌ری رەوتی سەدر لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، پشتگیری ئەنجومەنی ئاسایش وێنەیەکی جوان بە دیموکراسی عێراق دەدات، هیواشی خواست پەیامەکەی ئەنجومەنی ئاسایش ببێتە هۆی رازیکردنی ئەو لایەنانەی كه‌ پێیانوایە کە ساختەکاری لە هەڵبژاردن کراوە.

سەدر ئاماژەی بەوەشکردووە، پەلکێشکردنی وڵات بۆ ناو ئاژاوە و تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی، شوورەییەکی گەورەیە و بارودۆخی سیاسی و ئەمنیش ئاڵۆزتر دەکات.

داواشی له‌ لایه‌نه‌كان كرد، گوشار نەخەنە سەر کۆمیسیۆن و دادگای فیدراڵی و دەستێوەردان لە کاروبارەکانیاندا نەکەن.

هەروەها داوای لە لایەنەکان كرد، ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەلیکترۆنی قبوڵ بکەن.

H.B