مۆته‌كه‌ی كۆرۆنا به‌رۆكی ژیان به‌رنادات و لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بڕیاری نوێ ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
هێشتا رانه‌گه‌یه‌ندراوه، هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی شه‌پۆلێكی دیكه‌ی كۆرۆنا بووه‌ته‌وه، یاخود هه‌ڵكشانی مه‌ترسیداری حاڵه‌ته‌كانی مردن و تووشبوون به كۆرۆنا ئه‌نجامی راسته‌وخۆی ئه‌و ئاساییكردنه‌وه‌یه‌ی ژیانه، كه تا دێت زیاتر هه‌ست ده‌كرێت ئاستی پابه‌ندیی به رێنماییه‌كان خاو بووه‌ته‌وه. دووشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بڕیاری نوێ له‌و باره‌یه‌وه ده‌دات.
ئاماره‌كانی ته‌ندرووستی رۆژانه بڵاوده‌كرێنه‌وه، به‌ڵام ئێستا به‌راورد به قۆناغه‌كانی پێشووتر ئاماره‌كان راچڵه‌كێنه‌ر نین بۆ هاووڵاتیان.
نوێترین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی، كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه (23ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021) بڵاویكردووه‌ته‌وه، ده‌ریخستووه، له 24 كاتژمێری رابردوودا 28 كه‌س به كۆرۆنا كۆچی دواییان كردووه. 560 تووشبووی نوێش ده‌ستنیشان كراون.
هه‌ڵكشانی ئاماره‌كانی كۆرۆنا دوای ئه‌وه دێت له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه بانگه‌شه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی عێراق، له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به گه‌رمی به‌ڕێوه‌چوو و تێبینی ده‌كرا، له به‌شێكی گردبوونه‌وه و چالاكییه‌كانی بانگه‌شه‌دا وێڕای درووستبوونی قه‌ره‌باڵغی ره‌چاوی هیچ بنه‌مایه‌كی خۆپارێزی نه‌ده‌كرا. به تایبه‌تی له ئاهه‌نگه‌كانی بانگه‌شه‌دا.
پابه‌ندبوون به رێكاره‌كانی خۆپارێزی ئه‌گه‌رچی له ئاستیی میللی و میدیاییدا وه‌ك پێویست بایه‌خی پێ نه‌دراوه، به‌ڵام تێبینی ده‌كرێت له وتار و په‌یامه‌كانیدا، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی له هه‌موو شت زیاتر دووپاتی كردووه‌ته‌وه، داوای پابه‌ندبوونی خه‌ڵك بووه به رێكاره‌كانی خۆپارێزی.
له وتارێكیدا، كه پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو (20ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021)، ئاراسته‌ی قوتابیانی یه‌كه‌می كوردستانی كرد، سه‌رۆكی حكومه‌ت تكای كرد و گوتی: "تكاتان لێده‌كه‌م، ماسك ببه‌ستن، تكاتان لێده‌كه‌م، ڤاكسین وه‌ربگرن".
ئه‌و تكایه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت دوای ئه‌وه هات، كه وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێدا، قسه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێم كردووه و وه‌زیر پێی راگه‌یاندبوو، كه ژماره‌یه‌كی زۆری ڤاكسین به‌رده‌سته و هاووڵاتیان وه‌ك پێویست ڤاكسینیان وه‌رنه‌گرتووه.
هه‌ڵكشانی ئاماری كۆرۆنا له جیهاندا پاشه‌كشه‌ی به خۆوه نه‌بینیوه و هاوڕێك له‌گه‌ڵ ئاساییبوونه‌وه‌ی ژیان و خاوبوونه‌وه‌ی رێكاره‌كان، له وڵاتانی جیهان رێكاری توندتر گیراوه‌ته به‌ر بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسین و كراوه‌ته مه‌رج بۆ راییكردنی زۆرێك له كاروباره‌كانی رۆژانه و چوونه سه‌ر كار و گه‌شتكردن.
له هه‌رێمی كوردستان ئاماره‌كان به شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار روویان له هه‌ڵكشانه، به تایبه‌تی ئاماری مردن به كۆرۆنا.
ئه‌گه‌رچی ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌رێم نزیكه‌ی شه‌ش ملیۆن كه‌سه، تا ئێستا 3 ملیۆن و 296 هه‌زار و 119 پشكنین كراون و زۆرترینیان كه یه‌ك ملیۆن و 285 هه‌زار و 420یان له دهۆك و یه‌ك ملیۆن و 170 هه‌زار و 809 پشكنینیان له هه‌ولێر كراون.
تووشبوون له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتووه‌ته 355 هه‌زار و 541 كه‌س و له‌و ژماره‌یه 123 هه‌زار و 949یان له سلێمانی و 120 هه‌زار و 825یان له دهۆك و له پله‌ی سێیه‌میشدا هه‌ولێر به 103 هه‌زار و 823 تووشبوو دێت.
ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ده‌ریانخستووه ئێستا له نه‌خۆشخانه‌كاندا 16 هه‌زار و 19 كه‌س له ژێر چاره‌سه‌ردان. له‌و ژماره‌یه 5 هه‌زار و 738یان له هه‌ولێرن و به‌دوای ئه‌ویشدا سلێمانی دێت، كه 5 هه‌زار و 724 تووشبووی له ژێر چاره‌سه‌رن و له پله‌ی سێیه‌میشدا دهۆك دێت به 4هه‌زار و 160 تووشبوو و له پله‌ی كۆتاییشدا هه‌ڵه‌بجه به 397 تووشبوو دێت.
له رووی ئاماری مردنه‌وه، سلێمانی له پله‌ی یه‌كه‌مدایه و تا ئه‌مڕۆ 2 هه‌زار و 693 كه‌س كۆچی دواییان كردووه و له پله‌ی دووه‌میشدا هه‌ولێر دێت، كه هه‌زار و 799 كه‌س كۆچی دواییان كردووه و دواتر دهۆك دێت به هه‌زار و 564 حاڵه‌ت و له پله‌ی چواره‌میشدا هه‌ڵه‌بجه دێت به 209 حاڵه‌ت.
بۆ به‌رگرتن له هه‌ڵكشانی زیاتری كۆرۆنا، بڕیاره رۆژی دووشه‌ممه (25ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021)، لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا به سه‌رپه‌رشتی وه‌زیری ناوخۆ، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، كه هاوكات سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌یه كۆببێته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، تاوتوێی راپۆرتی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و راپۆرتی رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری پێویست له‌م هه‌لومه‌رجه نوێیه بدرێت.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، كه ئه‌ندامی لیژنه‌یه‌كه، بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، به وردی قسه له‌سه‌ر پێش‌گرتن له هه‌ڵكشانی ئاماره‌كان و پاراستنی هاووڵاتیان ده‌كه‌ین، به‌ڵام بژارده‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و كه‌ره‌نتین و داخستنی بازاڕ و قوتابخانه‌كان له به‌رنامه‌دا نین.
گوتیشی: بڕیاری نوێ ده‌درێت، به تایبه‌تی له باره‌ی ڤاكسین و به‌ستنی ماسك و دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڵام ده‌وام راناگیرێت و قه‌ده‌غه‌ی سه‌رانسه‌ری بڕیاری لێ نادرێت.
ئومێد خۆشناو گوتیشی: ئه‌گه‌ر هه‌یه باس له رێكخستنی ده‌وام بكرێت، به جۆرێك زۆرترین راده‌ی خۆپارێزی و دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی تێدا ره‌چاو بكرێت.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی له راگه‌یه‌ندراوی رۆژانه‌یدا، ئاماری تایبه‌تی ڤاكسین بڵاوناكاته‌وه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی عێراق، وه‌ك به‌شێك له ئاماری رۆژانه، ژماره‌ی دابه‌شكردنی ڤاكسین بڵاوده‌كاته‌وه و به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ئه‌مڕۆی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی و ژینگه‌ی عێراق، تا ئه‌مڕۆ 5 ملیۆن و 521 هه‌زار و 236 ژه‌م ڤاكسین وه‌رگیراوه.
هه‌ر به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ته‌ندرووستی عێراق، له هه‌ولێر 231 هه‌زار و 661 ژه‌می ڤاكسین دابه‌شكراوه و له دهۆك 211 هه‌زار و 153 ژه‌م و له سلێمانی 209 هه‌زار و 334 ژه‌م دابه‌شكراوه.
وه‌ك له ئاماره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی عێراقدا ده‌رده‌كه‌وێت، له دهۆك و سلێمانی ئه‌گه‌رچی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون و مردن رووی له هه‌ڵكشانه، به‌ڵام به‌راورد به هه‌ولێر كه‌متر ڤاكسین وه‌رگیراوه. به تایبه‌تی سلێمانی، به‌و پێیه‌ی له ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی عێراقدا، ئاماری هه‌ڵه‌بجه‌ش له‌گه‌ڵ سلێمانییه و واته ئه‌گه‌ر حاڵه‌ته‌كانی مردن و تووشبوون له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه به نموونه وه‌رگیرێن و به‌راورد بكرێن به دابه‌شكردنی ڤاكسین و وه‌رگرتنی له لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه جیاوازییه‌كی زۆر به‌دی ده‌كرێت.