ڤایرۆسی کۆرۆنای جۆری دەلتا پڵەس بڵاودەبێتەوە

له‌ ڤایرۆسی دەلتا خێراتر و مەترسیدارترە
له‌ به‌ریتانیا ڤایرۆسی کۆرۆنای جۆری دەلتا پڵەس بڵاودەبێتەوە
له‌ به‌ریتانیا ڤایرۆسی کۆرۆنای جۆری دەلتا پڵەس بڵاودەبێتەوە

K24 - هه‌ولێر:

ئاژانسی ئاسایشی تەندروستی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە، جۆرێکی نوێی کۆرۆنا لەژێر پشکنیندایە، کە ئێستا ته‌شه‌نه‌یكردووه‌، تا ئێستا هیچ بەڵگەیەک نییە، کە نیشانەکانی لە جۆرەکانی دیکەی کۆرۆنا خراپتر و جیاوازتر بن، بەڵام مەترسییەکانی لە جۆرەکانی دیکەی کۆرۆنا زیاترن و خێراتر بڵاو دەبێتەوە.

ئامارە فەرمییەکان لە بەریتانیا ئاشکرایان کردووە، تا ئێستا 6 لەسەدی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە جۆری دەلتا پڵەسن.

شارەزایان رایدەگەیەنن، پێکهاتەی ڤایرۆسەکە هاوشێوەی جۆرەکانی دیکەیە و ڤاکسینی ئێستا بۆ ئەو جۆرە ڤایرۆسەش بەرگری دروست دەکەن.

بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیاش داوای لە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی کردووە بە زووترین کات ژەمی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن.