پارێزگاری هه‌ولێر روونكردنه‌وه له‌سه‌ر قه‌یرانی غاز ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ره‌تیده‌كاته‌وه له هه‌ولێر هیچ قه‌یرانێك به ناوی قه‌یرانی غاز هه‌بێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بەردەوامن له هه‌وڵی چاره‌سه‌ره‌كردنی كێشه‌ی سوته‌مه‌نی و دابەزینی نرخەكەی.
پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، كێڵگه‌ی كۆرمۆر ماوه‌ی 10 رۆژه له چاككردنه‌وه‌یه، ماوه‌یه‌كی زۆری پێچووه و ماوه‌یه‌كی كه‌می ماوه ته‌واو بێت، هه‌رچه‌نده دابه‌شكردنی غاز له رابردوودا كێشه‌ی هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌مه به‌هۆی قۆرخكارییه‌وه بووه، لیژنه‌ی قائیمقامیه‌تی هه‌ولێر ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی نه‌هێشتووه و ئێستا دابه‌شكردنی غاز وه‌كو پێشتره و هیچ قه‌یرانێك نییه.
سه‌باره‌ت به گرانبوونی به‌نزین، گوتیشی: به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین په‌یوه‌ندی به گرانبوونی نه‌وته‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌ش هۆكارێكی جیهانییه و له ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نییه، به‌ڵام له‌ناوخۆدا هه‌وڵی ئه‌وه‌یه بازاڕ رێكبخرێته‌وه.
ئومێد خۆشناو ئاشكرای كرد، ئێستا نه‌وتی سپی له ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شده‌كرێت و هه‌ر خێزانێك به‌رمیلێك نه‌وتی به نرخێكی دیاریكراو پێده‌درێت، دوای ئه‌وه‌ش له ناوچه‌كانی دیكه دابه‌شده‌كرێت.
روونیشكرده‌وه، به‌یانی لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كۆده‌بێته‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخه‌كه ده‌كرێت، به‌ڵام پێشبینی ناكه‌م قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ رابگه‌یه‌نرێت، یان ده‌وامی قوتابخانه‌كان رابگیرێت.