پێكدادان له نێوان 18 ئۆتۆمبێل و بارهه‌ڵگرێك درووست بوو

K24 - هه‌ولێر:
له رووداوێكی هاتووچۆدا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و 10 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، كه له‌یه‌ك كاتدا 18 ئۆتۆمبێل به‌یه‌كیاندابووه له رێگایه‌كی خێرا له رۆژئاوای توركیا.
ئاژانسی "ئه‌نادۆڵ"ی توركیا بڵاویكرده‌وه، رۆژی شه‌ممه له رێگایه‌كی خێرای ویلایه‌تی "بالیكسه‌ر" له رووداوێكی هاتووچۆدا 18 ئۆتۆمبێل و بارهه‌ڵگرێك به‌یه‌كیاندادا، ئاماژه به‌وه كراوه، كه رووداوه‌كه به‌هۆی رژانی دۆشاوی ته‌ماته‌وه بووه و له بارهه‌ڵگركه‌دا كه‌وتووه.
Balıkesir'de salça yüklü tırın kapağı açılınca yere dökülen salçalar ortalığı savaş alanına çevirdi. 1 kişi hayatını kaybetti, 10 kişi ise yaralandı.
— Haber365 Gündem (@haber365gundem) October 24, 2021
به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌وه، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا و 10 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.




