قەتەر بە گرێبەستێکی ساڵانەی 15 ملیۆن پاوەند دەیڤد بێکهامی کڕی

دەیڤد بێکهام لە قەتەر
دەیڤد بێکهام لە قەتەر

قەتەر بە گرێبەستێکی ساڵانەی 15 ملیۆن پاوەند دەیڤد بێکهامی کڕی و ئەو ئەفسانەیەی تۆپی پێی ئینگلیزی دەبێتە باڵیۆزی مۆندیالی 2022 و ریکڵام بۆ ئەو مۆندیالە دەکات.

رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی ئاشکرایکردووە، قەتەر لەگەڵ دەیڤد بێکهام گەیشتە رێککەوتن بۆ ئەوەی بێکهام ببێتە باڵیۆزی مۆندیالی 2022، ئەستێرەکەی پێشووی ریال مەدرید و مانچێستەر یونایتد و پاریس سانجێرمان بۆ ماوەی 10 ساڵ ریکڵام بۆ قەتەر دەکات لە بەرامبەر 150 ملیۆن پاوەند، واتە بۆ هەر ساڵێک 15 ملیۆن پاوەندی پێدەدرێت.

کاری دەیڤد بێکهام ریکلامکردن دەبێت بۆ مۆندیالی 2022 و تۆپی پێی ئەو وڵاتە کە لەم مانگە بۆ ماوەی هەفتەیەک گەشتی قەتەری کرد و گەشتێکی بەنێو ئەو وڵاتە کرد.