سێ‌ تۆمەتبار له‌ سلێمانی دەستگیركران كە فەرمانی گرتنیان لە بەغدا هەبوو

"دوای لێكۆڵینەوه‌ توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوە"
دوای لێكۆڵینەوه‌ توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوە
دوای لێكۆڵینەوه‌ توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوە

K24 - سلێمانی:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچناری سەر بە بەشی پۆلیسی ناوشار–ڕۆژئاوا، سێ‌ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە فەرمانی گرتنیان لە دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی به‌غدا –ره‌سافەدا هه‌بووه‌.

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، دوای ئەوەی فەرمانی گرتنی سێ‌ تۆمەتبار لە دادگای بەغداوە گەیشتە پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، كە گومانیان دەكرد ئەو تۆمەتبارانە بەرەو ئه‌و پارێزگایه‌ هەڵاتبن، بۆ ئه‌مه‌ بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی سەرجەم بەش و بنكەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی ڕاسپارد، كە بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتباران بكه‌ن.

راشیگه‌یاند، دوای لێكۆڵینەوه‌ توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و لە لایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنار دەستگیربكرێن، كە هەستاون بە دزینی بڕی 15 ملیۆن دیناری عیراقی و بڕێك ئاڵتون .

روونیكرده‌وه‌، لە ئێستادا تۆمەتباران (ر ، أ ، ج - لەدایكبووی 9199)، (م ، أ ، ج –لەدایكبووی 2000 )، ( ع ، ع ، ع –لە دایكبووی 1976 ) بە بڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی (444) لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕەوانەی بەغدا دەكرێنەوە .