به‌غدا: خه‌ڵكی عێراق برسی نین
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق له وه‌ڵامی راپۆرته‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌یپێكرد، عێراق وڵاتێكی برسی نییه.
وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق رایگه‌یاند، سایته‌كان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چه‌ند رۆژێكه راپۆرته‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، كه ئاماژه‌یپێكردووه، عێراق له ریزی ئه‌و حه‌وت وڵاته برسیانه‌یه، كه سێ به‌شی هاووڵاتیانی شه‌وان به برسیه‌تی ده‌خه‌ون.
راشیگه‌یاند، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان عێراقی له ریزی سۆماڵ و مه‌ده‌غه‌شقه‌ر و كۆنگۆ، ئه‌ژمار كردووه، بۆ ئه‌مه ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه كه عێراق رووبه‌ڕووی قه‌یرانی خۆراك بووبێته‌وه.
روونیكرده‌وه، تا ئه‌و ئاسته‌ی عێراق له سه‌رده‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و كه‌ره‌نتین و بێ كاری، تووشی برسێتی نه‌بووه‌ته‌وه، ئه‌میش له رێگه‌ی ئه‌و رێككارانه‌ی كه حكومه‌تی عێراق گرتییه به‌ر، بۆ دابینكردنی خۆراك بۆ ته‌واوی هاووڵاتیان.
جه‌ختیكرده‌وه، عێراق له رێگه‌ی پسووله‌ی خۆراكه‌وه به‌رده‌وام جۆره‌ها خۆراك دابه‌شی سه‌ر هاووڵاتیانی ده‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش قه‌ره‌بوو كراونه‌ته‌وه كه له سه‌رده‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا تووشی برسێتی و بێكاری بوونه‌ته‌وه.
ئاماژه‌یپێكرد، ئه‌و راپۆرته‌ی كه باس له‌وه ده‌كات سێ به‌شی عێراق برسین، واقعیی نییه، به‌ڵكو برسێتی له عێراق له سه‌دا (2) بوو، ئه‌و رێژه‌یه له كاتی شه‌ڕی داعش له ساڵی 2014 به‌رز بوه‌وه و گه‌یشته له سه‌دا (31)، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌ینێت كه سێ به‌شی عێراقییه‌كان برسی بن.
وه‌زاره‌تی پلاندانان روونیشیكرده‌وه، رێژه‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی كه له رێگه‌ی پسووله‌وه ئازووقه وه‌رده‌گرن گه‌یشتووه‌ته له سه‌دا (95).