نهێنییه‌كی به‌ر له بڕیاره‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ ده‌ركردنی باڵیۆزانی 10 وڵات ئاشكرا ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
میدیاكانی توركیا ئاشكرایانكرد، ژماره‌یه‌ك دیپلۆماتكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته هه‌وڵی زۆریان داوه، بۆ ئه‌وه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رازی بكه‌ن له بڕیاره‌كه‌ی پاشگه‌ز بێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی باڵیۆزانی 10 وڵاتی بیانی به كه‌سانی ناپه‌سه‌ند له توركیا وه‌سف نه‌كات، كه ده‌سته‌واژه‌یه‌كی دیپلۆماسییه و به واتای ده‌ركردنیان دێت.
ئاژانسی هه‌واڵی (ANKA)ی توركی له‌سه‌ر زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماتكار له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته بڵاویكرده‌وه، ئه‌ردۆغان له 21ی ئه‌م مانگه رێنمایی بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌ركردبوو، بۆ ئه‌وه‌ی ناوی باڵیۆزانی 10 وڵات به كه‌سانی ناپه‌سه‌ند له توركیا رابگه‌یه‌نن.
هه‌روه‌ها جه‌ختیشی كرده‌وه، به‌رپرسانی ئه‌و وه‌زاره‌ته هه‌وڵی زۆریان دا، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان له‌و بڕیاره‌ی پاشگه‌ز بێته‌وه و ئه‌و هه‌نگاوه نه‌نێت و ئه‌و سیناریۆیه به‌لاوه بنێت، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان بێ سوود بوون و شكستیان هێنا.
وه‌ك ئه‌و ئاژانسه ئاماژه‌ی پێداوه، تا ئێستا باڵیۆزانی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌ڵمانیا، دانیمارك، فینلاند، فه‌ره‌نسا، هۆڵه‌ندا، سوید، كه‌نه‌دا، نه‌رویج و نیوزیلاند هیچ ئاماژه‌یه‌كیان له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا پێ نه‌گه‌یشتووه، كه باس له به‌جێهێشتنی توركیا بكاته‌وه.
دوێنێ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، فه‌رمانی به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی كردووه، ناوی 10 باڵیۆزی وڵاتان له توركیا به كه‌سانی ناپه‌سه‌ند رابگه‌یه‌نێت، له‌ناویان باڵیۆزانی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نساش هه‌ن.
دواتر هه‌ر ئێواره‌ی دوێنێ، دەیڤد ساسۆلی، سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا وەڵامی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئەردۆغانی دایه‌وه و جه‌ختیشی كرده‌وه، ئەو جۆرە هەڕەشانە نامانترسێنێت و ده‌ست لە هەوڵەکانمان بۆ ئازادکردنی عوسمان کاڤاڵا هه‌ڵناگرن.
هه‌وره‌ها گوتی: دەرکردنی 10 باڵیۆز نیشانەی ئەوەیە حکومەتی تورکیا بەرەو دەسەڵاتێکی سەرکوتکار هەنگاو دەنێت.
H.B