وەزارەتی پێشمەرگە ئەو لیوایە ئاشكرا دەكات كه‌ له‌گه‌ڵ لیوا هاوبه‌شه‌كان تێكه‌ڵ ده‌كرێت

له‌گه‌ڵ لیوایه‌كی دیكه‌ی سوپای عێراق تێكه‌ڵ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی دوو لیوای هاوبه‌ش بۆ كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم پێكبهێنرێن
تێكه‌ڵكردنی لیوایه‌كی پێشمه‌رگه‌ و لیوایه‌كی سوپای عێراق بۆ پێكهێنانی دوو لیوای هاوبه‌ش بۆ ناوچه‌ كوردستانییه‌كان
تێكه‌ڵكردنی لیوایه‌كی پێشمه‌رگه‌ و لیوایه‌كی سوپای عێراق بۆ پێكهێنانی دوو لیوای هاوبه‌ش بۆ ناوچه‌ كوردستانییه‌كان

K24- هه‌ولێر:

وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیاند، لیوای 20ی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ لیوایەكی دیكەی سوپای عێراق تێكەڵ دەكرێت، بۆ ئەوەی دوو لیوا ھاوبەشیان لێدروستبكرێت بۆ كۆنترۆڵكردنی ناوچە كوردستانیەكانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و لە سنووری موسڵ، كەركووك، مەخموور و خانەقین جێگیردەكرێن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌م نزیكانه‌ وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق كۆدەبنەوە.

لە نوسراوێكدا كە واژۆی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراقی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌، رەزامەندی لەسەر گواستنەوەی لیوای 20ی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ سەر وەزارەتی بەرگری عێراق دراوه‌ .

قارەمان شێخ كەمال، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە بۆ ئۆپەراسیۆن بە كوردستان2ی راگه‌یاند، لە چوارچێوەی رێككەوتنی وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ دروستكردنی دوو لیوای ھاوبەش، وەزارەتی پێشمەرگە لیوای 20ی بۆ ئەو مەبەستە دیاری كردووە، بۆ ئەوەی ئەم دوو لیوا ھاوبەشە پێكبھێنرێن و دەبێت بچنە سەر وەزارەتی بەرگری عێراق، دواتر لەگەڵ لیوایەكی دیكەی وەزارەتی بەرگری دوو لیوای ھاوبەشیان لێدروست دەكرێن و لە سنووری كەركووك، دەشتی مووسڵ، مەخموور و خانەقین جێگیردەكرێن.

گوتیشی: بۆ رێككەوتن لەسەر چۆنیەتی ئەرك و مووچە و دابەشكردنی ھەیكەلیەتیان، بەم نزیكانە وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق كۆدەبنەوە و دەگەنە رێككەوتنی كۆتای.

ساڵی رابردوو ھەرودوو وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق لەسەر پێكھێنانی چەند ژوورێكی ھاوبەش رێككەوتن، ئەز رێككەوتنەش چووە بواری جێبەجێكردن، ئێستاش لە قۆناغی گفتوگۆدان بۆ پێكھێنانی دوو لیوای ھاوبەش، بەپێ رێككەوتنەكە فەرماندە و جێگری  ھەر لیوایەك لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق دابەشكراوە، ھەر لیوایەك فەرماندەكەی عەرەب بێت ئەوا جێگرەكەی كورد دەبێت، ئەگەر فەرماندەكە كور دبێت جێگرەكەی عەرەب دەبێت.

H.B