سه‌در: كۆتایی به ده‌ستوه‌ردانه‌كانی وڵاتانی دراوسێ ده‌هێنین
K24 - هه‌ولێر:
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، لە قۆناغی داهاتوو کۆتایی بە دەستێوەردانەکانی وڵاتانی دراوسێ دەهێنین، ئاماژی به‌وه‌ش كرد، لەمەودوا رێوشوێنی توند لە فڕۆکەخانە و مەرزەکان دەگرینەبەر، هەر کردەوەیەك دژی ئەم رێوشوێنانە دەبێتە هۆی پێشێلکردنی سەروەری عێراق و کەمکردنەوەی مەودای دیپلۆماسی.
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە پێگەی تویتەری خۆی رایگەیاندووە، دەرگای گفتوگۆ بەڕووی وڵاتانی دراوسێدا دەکەینەوە بۆ ئەوەی لە رێگەی دیالۆگێکی ئاشتیانە و لەسەر بنەمای لێکتێگەیشتن کۆتایی بە دەستێوەردانە سیاسی و ئەمنیەکانیان لە عێراق بهێنین.
سەدر گوتیشی: دەمانەوێت پەیوەندییەکانی ئابووری و بازرگانی و دیپلۆماسی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ پەرە پێ بدەین بەڵام لە قۆناغی داهاتوودا بە هەموو شێوەیەک دەستێوەردانەکان رەتدەکەینەوە. هەروەها سەدر ئاماژەیداوە کە لەمەودوا رێوشوێنی توند لە فڕۆکەخانە و مەرزەکان دەگرنەبەر، هەر کردەوەیەک دژی ئەم رێوشوێنانە دەبێتە هۆی پێشێلکردنی سەروەری عێراق و کەمکردنەوەی مەودای دیپلۆماسی، کە دواجار کاردانەوەی توندی لێدەکەوێتەوە.
به‌گوێره‌ی دوایین ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی كۆمیسیۆی هه‌ڵبژاردن بڵاوكردبوونه‌وه، كوتله‌ی سه‌در له هه‌ڵبژاردندا 73 كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێناوه و گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانییه، به‌پێی یاسای هه‌ڵبژرادنیش، گه‌وره‌ترین كوتله‌ی براوه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراقی راده‌سپێردرێت.