به‌ به‌ڵگه‌ بارسێلۆنا ناتوانێت له‌ یانه‌ گه‌وره‌كان بباته‌وه‌

رۆناڵد كومان راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا و كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری ریال مه‌درید
رۆناڵد كومان راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا و كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری ریال مه‌درید

بارسێلۆنا بۆ چواره‌م كلاسیكۆ له‌سه‌ریه‌ك به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید تووشی شكست هات، له‌ دوایین یاریی له‌ نێو كامپ نوو به‌ 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه‌ گۆڵێك به‌ یانه‌ی شایانه‌كان دۆڕا.

رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا له‌ راپۆرته‌ هه‌واڵێكدا نووسیویه‌تی: بارسێلۆنا نازانێت سه‌ركه‌وتن به‌رامبه‌ر یانه‌ گه‌وره‌كان تۆمار بكات، له‌ دوایین 11 یاریی نه‌یتوانیوه‌ له‌ هیچ تیپێكی گه‌وره‌ بباته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ نووسیویه‌تی: تاكه‌ بردنه‌وه‌ی بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ به‌رامبه‌ر یوڤێنتۆس بوو له‌ وه‌رزی رابردوو له‌ قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ.

ئه‌نجامه‌كانی بارسێلۆنا له‌ خولی نێوخۆیی و له‌ خولی پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپاش به‌ ته‌واوه‌تی ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ بارسێلۆنا ئاستی دابه‌زیوه‌ و ناتوانێت به‌رامبه‌ر تیپه‌ گه‌وره‌كان خۆیان ڕابگرن.

دوایین 11 یاریی بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر تیپه‌ گه‌وره‌كان

له‌ رۆژی (2020/10/24) له‌ لالیگا (بارسێلۆنا 1 ـ 3 ریال مه‌درید)

له‌ رۆژی (28/10/2020) له‌ چامپیۆنزلیگ (یوڤێنتۆس 0 ـ 2 بارسێلۆنا)

له‌ رۆژی (21/11/2020) له‌ لالیگا (ئاتڵێتیكۆ مه‌درید 1 ـ 0 بارسێلۆنا)

له‌ رۆژی (8/12/2020) له‌ چامپیۆنزلیگ (بارسێلۆنا 0 ـ 3 یوڤێنتۆس)

له‌ رۆژی (16/2/2021) له‌ چامپیۆنزلیگ (بارسێلۆنا 1 ـ 4 سانجێرمان)

له‌ رۆژی (10/3/2021) له‌ چامپیۆنزلیگ (سانجێرمان 1 ـ 1 بارسێلۆنا)

له‌ رۆژی (10/4/2021) له‌ چامپیۆنزلیگ (ریال مه‌درید 2 ـ 1 بارسێلۆنا)

له‌ رۆژی (8/5/2021) له‌ لالیگا (بارسێلۆنا 0 ـ 0 ئاتڵێتیكۆ مه‌درید)

له‌ رۆژی (14/9/2021) له‌ چامپیۆنزلیگ (بارسێلۆنا 0 ـ 3 بایرن میونشن)

له‌ رۆژی (2/10/2021) له‌ لالیگا (ئاتڵێتیكۆ مه‌درید 2 ـ 0 بارسێلۆنا)

له‌ رۆژی (24/10/2021) له‌ لالیگا (بارسێلۆنا 1 ـ 2 ریال مه‌درید)

رۆناڵد كومان راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا
رۆناڵد كومان راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا