لاوازی پێنوێنی دۆلار نرخی زێڕ بەرزدەکاتەوە
K24 - ههولێر:
بەهۆی لاوازی پێنوێنی دۆلار، نرخی زێڕ توانی پارێزگاری لە ئاستی خۆی بکات و لە نزیك ئاستی 1800 دۆلار جێگیر بێت.
نرخی زێڕ لە گرێبەستە خێراکاندا بە رێژەی سەدا 0.3 بۆ 1800.85 دۆلار بۆ ئۆنسێک بەرزبووەوە، لە گرێبەستەکانی داهاتووشی بە رێژەی سەدا 0.2 بۆ 1799.10 دۆلار بەرزبێتەوە.
نرخی ئەو کانزا زەردە لە دوایین مامەڵەکانیدا بۆ بەرزترین ئاستەکانی سەرەتای مانگی ئەیلوول بەرزبووەوە، هۆکاری ئەو بەرزبوونەوە بەرچاوەش بۆ لێدوانی "جیرۆم پاول"، سەرۆکی ئەنجومەنی یەدەگی فیدراڵی ئەمهریکا دەگەڕێتەوە، کە ئاشکرای کرد، پێویست دەکات بانکی ناوەندی دەست بە کەمکردنەوەی کڕینی قەواڵەکان بهێنێت.