ڤالڤێردی خۆشییەکانی بردنەوەی کلاسیکۆی لە ریال مەدرید تێکدا

فێدریکۆ ڤالڤیردی
فێدریکۆ ڤالڤیردی

فێدریکۆ ڤالڤیردی لە ئەژنۆی چەپی تووشی پێکان بووە و نزیکەی 10 رۆژ لە یاریکردن دادەبڕێت.
رۆژنامەکانی ئیسپانیا ئاشکرایان کردووە، فێدریکۆ ڤالڤیردی ناوەڕاستکاری ریال مەدرید کە لە نیوەی دووەم بەشداریی کرد، بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاریی کلاسیکۆ تووشی بوو بۆ ماوەی 10 رۆژ لە یاریکردن دادەبڕێت، لە یارییەکە تەنیا 17 خولەک یاریی کرد و بەهۆی بەیەکداکەوتنی لەگەڵ جیرارد پیکێ یاریگای بەجێهێشت و یارییەکەی پێ تەواو نەکرا.

میدیاکانی ئیسپانیا رایانگەیاندووە، ڤالڤیردی لە ئژەنۆی چەپی تووشی هەوکردن بووە بەمەش پیویستی بە زیاتر لە هەفتەیەکە بۆ ئەوەی دووبارە دەست بە یاریکردن بکاتەوە.
هەرچەندە تیبۆ کۆرتواش هەستی بە ئازار کردووە و بەشداریی راهێنانەکانی ئەمڕۆی میرێنگی نەکردووە بەڵام میدیاکانی ئیسپانیا رایانگەیاندووە کۆرتوا هیچ پێکانێکی نییە و ئەژنۆی سەلامەتە.