پێرێز هاوینی داهاتوو بۆمبه‌كه‌ی ده‌ته‌قێنێـه‌وه
فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید له ئێستاوه ئاماده‌كاری بۆ هاوینی داهاتوو كردووه بۆ ئه‌وه‌ی زنجیره‌یه‌ك گرێبه‌ستی گه‌وره و مێژوویی واژۆ بكات و سیناریۆی 2003 دووباره بكاته‌وه كه ئه‌وكات باشترین ئه‌ستێره‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی گواسته‌وه.
پێگه‌ی سه‌نی به‌ریتانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا نه‌خشه و پلانه‌كانی فلۆرێنتینیۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئاشكرا كردووه كه تێیدا هه‌ریه‌كه له مباپێ، هالاند و سه‌ڵاح له نێو ئامانجه‌كانی سه‌رۆكی یانه ئیسپانییه‌كه‌یه بۆ وه‌رزی داهاتوو.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: ریال مه‌درید ده‌توانێت به 65 ملیۆن پاوه‌ند گرێبه‌سته‌كه‌ی ئێرلینگ هالاند هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و بیگوازێته‌وه، هه‌روه‌ها كلیان مباپێش له هاوینی داهاتوو گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس كۆتایی دێت و ده‌توانێت به گرێبه‌ستێكی ئازاد رووبكاته ریال مه‌درید.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، لیڤه‌رپوول هه‌وڵه‌كانی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی محه‌مه‌د سه‌ڵاح خستووه‌ته گه‌ڕ، به‌ڵام هێشتا نه‌یتوانیوه فیرعه‌ونه میسرییه‌كه رازی بكات و به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌و یاریزانه ده‌یه‌وێت سه‌ڵاح له چنگی لیڤه‌رپوول ده‌ربێنێت و بیباته یانه‌یه‌كی گه‌وره‌تر بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لی بردنه‌وه‌ی نازناوه تاكه‌كه‌سی و به كۆمه‌ڵه‌كانی زیاتر بێت و ناوی ئه‌م یاریزانه به یانه‌كانی بارسا، ریال و پاریس ده‌به‌ستنه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: ریال مه‌درید نایه‌وێت بۆ هاوینی داهاتوو چیتر هه‌موو هیوایه‌كی له‌سه‌ر بێنزیما هه‌ڵبچنێت، ده‌یه‌وێت به ته‌واوه‌تی هێڵی پێشه‌وه بگۆڕێت و مباپێ و هالاند و سه‌ڵاح سیكوچكه‌یه‌كی نوێ دروست بكه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، به‌هۆی هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نی مۆدریچ و كرووس، ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت پۆڵ پۆگبا بگوازێته‌وه و له هێڵی دواوه‌ش رۆدیگێری به‌رگریكاری چێڵسی كردووه‌ته ئامانج.