بانکی جیهانی رووپێوییەك لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدات

سەرۆکی دەستەی ئامار: تێچووی ئەنجامدانی رووپێوی لە هەرێمی کوردستان نزیکەی ملیۆنێك دۆلارە
ده‌سته‌ی ئامار به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ بانكی جیهانی رووپێوییه‌ك له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌دات
ده‌سته‌ی ئامار به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ بانكی جیهانی رووپێوییه‌ك له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌دات

K24 - هه‌ولێر:

سیروان محەمەد سەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان بەکوردستان24ی راگەیاند، لەگەڵ ناوەندی ئامار و بانکی جیهانی، سەرقاڵی روپێویی ئابووری و کۆمەڵایه‌تیی خێزانین لە عێراق و کوردستان، پڕۆسەکە ماوەی ساڵێك دەخایەنێت.

سەرۆکی دەستەی ئامار روونیكرده‌وه‌، دوای تەواوبوونی ماوەی پێنج ساڵ حکومەت و بانکی جیهانی دەتوانن کاری لەسەر بکەن، لەو رووپێوییەدا رێژەی هەژاری و بێکاری و داهاتی حکومەت و کەرتی تایبەت رووندەبێتەوە.