بارسێلۆنا كلاسیكۆی دۆڕاند و ئه‌ستێره‌یه‌كیشی له‌ده‌ست دا
فرانک دێ یۆنگی ناوەڕاستکاری هۆڵەندی بەهۆی پێکانەوە لە یانه‌ی بارسێلۆنا دادەبڕێت.
یانەی بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەکی فەرمی رایگەیاند فرانک دی یۆنگی ناوەڕاستکارییان لە یاریی کلاسیکۆ تووشی پێکانێکی ماسولکەیی بووە لە ماسولکەکانی رانی راستی.
بارسا پێکانەکەی دی یۆنگی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام ماوەی دوورکەوتنەوەی ئاشکرا نەکردووە و ئاماژەی بەوە کردووە گەڕانەوەی بۆ یاریگا په‌یوه‌سته بە خێرایی چاکبوونەوەی لە پێکان.
پێشبینی ده‌كرێت رۆژی چوارشه‌ممه دی یۆنگ له لالیگا نه‌توانێت به‌رامبه‌ر رایۆ ڤاییكانۆ یاری بكات و گومانیش ده‌كرێت بۆ یاریی شه‌ممه‌ی داهاتوو له لالیگا به‌رامبه‌ر ئالاڤێسیش یاری بكات.
دی یۆنگی ته‌مه‌ن 24 ساڵ، له یانه‌ی ویلییه‌می هۆڵه‌ندی پێگه‌یشتووه، هاوینی 2019 له یانه‌ی ئا‌یاكس به به‌های 85 ملیۆن یۆرۆ روویكرده بارسێلۆنا، له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی كه‌ته‌لۆنیا له كۆی 104 یاری، 9 گۆڵ و 14 ئاسیستی كردووه و له هاوینی 2026 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا كۆتایی دێت.