زیاتر لە 1.7 ملیۆن کەس له‌ عێراق بێکارن

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق: بۆ پڕۆژه‌ی بچووك قه‌رز به‌ هه‌زاران كه‌س ده‌ده‌ین
زیاتر له‌ 1.7 كه‌س له‌ عێراق بێكارن
زیاتر له‌ 1.7 كه‌س له‌ عێراق بێكارن

K24 - هه‌ولێر:

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵاتیی عێراق له‌ راپۆرتێكدا بڵاویکردەوە، زیاتر لە ملیۆنێك و 700 هەزار کەس بێکارن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پلانێکیان داڕشتووە‌، كه‌ قه‌رز به‌ پڕۆژه‌ی بچووك ده‌ده‌ن و هه‌زاران كه‌س لێی سوودمه‌ند ده‌بن.

بەگوێرە راپۆرتەکەی وەزارەتی کاری عێراق، بەئامانجی کەمکردنەوەی رێژەی بێکاری لە عێراق، لەماوەی ئەمساڵدا پلانێکیان داڕشتووە لە قۆناغی (31)ـه‌میندا 50 هەزار کەس دەتوانن لەم قەرزە سوودمەندبن بۆ دامەزراندنی پڕۆژەی بچووک و دەستکەوتنی کار.

وەزارەتی کار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، دانەوەی قەرزەکە بۆ ماوەی 5 ساڵە و خشتەی دانەوەشیان نابێتە بارگرانی، هەروەها وەزارەت بەهەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوەی پەیوەندیدار لە هەوڵەکان بەردەوامە بۆ رەخساندنی هەلی کار بۆ بێکاران.