وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق: له ناو شه‌پۆلی چواره‌می كۆرۆناداین
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق بڵاویكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی تووشبوان به په‌تای كۆرۆنا دوو ملیۆنی تێپه‌ڕاند، له ئێستادا له‌ناو شه‌پۆلی چواره‌من.
وزاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆری نوێی په‌تا له عێراق له ئارادایه.
راشیگه‌یاند، له رێگه‌ی لیژنه تایبه‌تییه‌كانی هه‌ماهه‌نگ له‌گه‌ڵ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، ده‌ركه‌وتووه كه له پاڵ ژماره‌یه‌ك وڵات، عێراقیش كه‌وتووه‌ته ناو شه‌پۆلی چواره‌می كۆرۆنا.
روونیكرده‌وه، رێژه‌ی تووشبوان به كۆرۆنا زیادیكردووه، كه هاووڵاتیان پابه‌ندی رێنماییه‌كان و خۆپارێزی نابن، له دوای لێكۆڵینه‌وه، ده‌ركه‌وتووه كه رێژه‌ی وه‌رگرتنی هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسین له عێراق به‌رز بووه‌ته‌وه.
جه‌ختیكرده‌وه، تاكه رێگای خۆ پاراستن له‌و شه‌پۆله نوێیه‌ی كۆرۆنا له عێراق، وه‌رگرتنی ڤاكسینه، كه له رێگه‌ی میدیا و پێگه فه‌رمییه‌كانه‌وه خه‌ڵك هانده‌درێن كه ڤاكسین وه‌ربگرن.
ژماره‌ی تووشبوان به په‌تای كۆرۆنا له عێراق گه‌یشتووه‌ته (2) ملیۆن و (46) هه‌زار و (274) تووشبوو، جیا له‌وه‌ش رێژه‌ی گیان له‌ده‌ستدان به كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م په‌تایه گه‌یشتووه‌ته (22) هه‌زار و (691) هه‌زار كه‌س.