سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی سەندیکای رۆژنامەنوسانی عەرەب و عێراق دەكات

هەماهەنگی و پەیوەندیی لایەنەكان و رۆژنامەنووسان بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەكان و مسۆگەركردنی سەقامگیری بە پێویست زانرا
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و موئه‌یه‌د لامی، سه‌رۆكی سه‌ندیكای رۆژنامەنوسانی عەرەب و عێراق
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و موئه‌یه‌د لامی، سه‌رۆكی سه‌ندیكای رۆژنامەنوسانی عەرەب و عێراق

K24- هه‌ولێر:

رۆژی دووشەممە 25ی تشرینی یەکەم 2021 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە موئەیه‌د لامی، سەرۆكی رۆژنامەنوسانی عەرەب و عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنەكانی عێراق و تەحەددیات و هەڕەشەكانی بەردەم پڕۆسەی عێراقی ئاڵوگۆڕ كرا.

هەر لەو دیدارەدا هەماهەنگی و پەیوەندیی لایەنەكان و بەتایبەت رۆژنامەنووسان بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەكان و مسۆگەركردنی سەقامگیری بە پێویست زانرا.

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و موئه‌یه‌د لامی، سه‌رۆكی سه‌ندیكای رۆژنامەنوسانی عەرەب و عێراق
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و موئه‌یه‌د لامی، سه‌رۆكی سه‌ندیكای رۆژنامەنوسانی عەرەب و عێراق

H.B